سەرۆکی ئۆکراینا بێهیوابوونی خۆی لە وڵاتانی ئەوروپا راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرینا بێهیوابوونی خۆی سەبارەت بە گەرەنتییە ئەمنییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ داهاتووی وڵاتەکەی راگەیاندوو و دەڵێت، "بەبێ هاوکاری ئەمەریکا گەرەنتییەکان بەس نییە."

ئەمڕۆ هەینی (20/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئۆکراینا لەدوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، "ئێمە پێویستمان بە کۆتایی هێنانی شەڕە نەک دانوستاندن، دەبێت رێز لە یەکپارچەیی وڵاتەکامان بگیرێت و ئاشتییەکی سەقامگیر و بەردەواممان دەوێت کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی پتەو پشتگیریمان بکەن."

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ ئەوەی بتوانین ئاگربەست بەدەستبێنین دەبێت پلانمان هەبێت ئایا بەیانی چی ڕوودەدات، هەربۆیە ئۆکراینا پێویستی بە گەرەنتی ئەمنی هەیە و بەبێ ئەمریکاش گەرەنتییەکانی ئەوروپا بەس نییە."

سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، "ئێمە ئامادەی پشتیوانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاین، دەبێت سزای بەهێزتر بەسەر رووسیا بسەپێنن و لەلایان ناتۆوەش گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکراینا دابین بکرێت، چونکە بەهێزی ئیدارەی ئەمریکا و دەنگێکی یەکگرتووی ئەوروپا دەتوانێت پۆتین بوەستێنێت."

سەبارەت بە بەشداریکردنی سەربازانی کۆریای باکوور لەگەڵ رووسیا سەرۆکی ئۆکراینا گوتی، "ئەمە بێهیوای پۆتینە، کە (12) هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە کورسک لەگەڵ رووسیا شەڕدەکەن لە دژی ئێمە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین