دەیان لاشەی نەناسراو لە عێراق فرێ دەدرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تەنیا لەم مانگەدا شەش لاشەی نەناسراو لە پارێزگەكانی عێراق فڕێدراون، ئەمەیش بە دیاردەیەكی مەترسیدار دادەنرێت و سەرچاوەیەكی بەرپرسیش لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ‌، "لە هەر مانگێك 10 لاشەی نەناسراو دەدۆزرێنەوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسانی 2023 رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە بەدواداچوونێك ئاشكرای دەكات، لە هەر مانگێكدا نزیكەی 10 لاشەی نەناسراو فڕێدەدرێن و هێزە ئەمنییەكان رەوانەی پزیشكی دادیان دەكەن بۆ ئەوەی ناسنامەی ئەو كەسانە ئاشكرا بكات كە كوژراون.

بەرپرسانی ئەمنی لە راپۆرتەكە قسەیان كردووە، بەڵام ناویان ئاشكرا نەكراوە، زانیاری ئەوەیان داوە تەنیا لەم مانگەدا تەرمی شەش كەس دۆزراوەتەوە، كە ناناسرێنەوە و لە بارودۆخی نادیار كوژراون. جگە لەمانەیش لە دهۆك تەرمێكی تریش دۆزراوەتەوە.

وەك راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ دەكات هەندێك لەو تەرمانە ژنن و دوای كوشتنیان شێوێندراون. رۆژنامەكە ئەمە بە دیاردەیەكی مەترسیدار دەزانێت و بەرپرسانی عێراقیش دووپاتی دەكەنەوە، كە ئەمانە لەسەر كێشەی سیاسی و نەژادی نەكوژراون، لەگەڵ ئەوەیشدا بوونی بارودۆخێكی وەها بە ئاڵەنگارییەكی گەورە دادەنرێت بۆ بارودۆخی ئەمنی عێراق، ئەو وڵاتەی كە بە ناوی جیاجیا ملیۆنێك و 400 هەزار چەكدار و كارمەندی ئەمنی هەیە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین