حەلبووسی سكاڵایەك تۆمار دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دادگای لێكۆڵینەوەی سێیەمی كەرخ لە بەغدا سكاڵایەكی لە دژی حەیدەر مولا سیاسەتمەداری سوننە تۆماركردووە و بە ناوزڕاندن و ساختەكردنی نووسراو تۆمەتباری دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسانی 2023 لە دادگای لێكۆڵینەوەی سێیەمی كەرخ لە بەغدا پارێزەری حەلبووسی، سكاڵایەكی لەسەر حەیدەر مولا تۆماركرد و لە دەقی سكاڵایەكە هاتووە، لە 20ی ئەو مانگە لە تویتێكدا نووسراوێكی ساختەی دژی حەلبووسی بەكارهێناوە و سووكایەتی بە حەلبووسی كردووە. لە سكاڵاكەی حەلبووسی داوا دەكرێت بەگوێرەی مادەكانی 226 و 433 ی یاسای ژمارە 11ی سزادانی عێراقی سزا بدرێت.

لە 20ی ئەم مانگە حەیدەر مولا لە تویتەر نووسراوێكی بڵاوكردووەتەوە، گوایە دەری دەخات حەلبووسی لەگەشتێكدا فڕۆكەی تایبەتی بەكارهێناوە. لە تویتەكەی حەیدەر مولا داوا لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی حكومەتی عێراق و حەیدەر حەنوون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەكات، لێكۆڵینەوە ئەو ملیۆنانە بكەن كە حەلبووسی لە گەشتە تایبەتەكانی بەكاردی دەهێنێ‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین