عێراق: هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەكانیان راگرتووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تەحسین خەفاجی گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رەتیدەكاتەوە كە هێزەكانی هاوپەیمانان هیچ ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی دژ بە تیرۆریستانی داعش ئەنجام بدەن و دەڵێ‌، "ئەوەی ئێستا ئەنجام دەدرێن لەلایەن هێزى ئاسمانی عێراقەوەیە".

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسانی 2023 تەحسین خەفاجی لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان هیچ زەبرێك لە تیرۆریستانی داعش ناوەشێنن، ئەوەی ئێستا دەكرێت تەنیا فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ئەنجامی دەدەن.

تەحسین خەفاجی دەڵێ‌، "تەواوی ئۆپراسیۆنەكان لەلایەن هێزی ئامانی عێراق و فڕۆكەكانی سوپا لە جۆری f16 , li59 ئەنجام دەدرێن و فڕۆكەی T50 یش بەم نزیكانە دەخرێنە خزمەتەوە".

گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق پێیوایە تیرۆریستانی داعش لە عێراق تەواو لاوازن، بەڵام هێشتا لە هەندێك شوێن توانای خۆڕێكخستنەوەیان هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین