شاندێکی باڵای ئەمەریکا گەیشتنە دیمەشق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بڕیارە ئەمەریکا یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتیی دەستەی تەحریر شام لە دیمەشق ئەنجام بدات، ئامانجی کۆبوونەوەكە بەڕێوەبردنی داهاتووی سووریا دەبێت.

ڕۆژی هەینی (20/کانوونی یەکەمی/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "شاندێکی باڵای ئەمەریکا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا، لەگەڵ بەرپرسانی سووریا کۆدەبنەوە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، "بەرپرسانی ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرانی دەستەی تەحریری شام گفتوگۆ دەکەن لەسەر بنەماکانی گشتگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی کەمینەکان".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاشیگەیاندووە، "ئەوان ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیانی سووریا گفتوگۆ دەکەن، وەک ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی، چالاکوانان، کۆمەڵگە جیاوازەکانی سووریا سەبارەت بە تێڕوانینیان بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان و چۆنیەتی هەماهەنگییەکانی ئەمەریکا لەگەڵیان".

شاندەکەی ئەمەریکا پێکهاتوون لە باربارا لیف، دیپلۆماتکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رۆجەر کارستنس، نوێنەری سەرۆک بۆ کاروباری بارمتەکان و دانیێل روبینستاین، ڕاوێژکاری باڵا کە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی پەیوەندییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای لە سووریا پێسپێردراوە.

ساڵی (2012) ئەمەریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا داخست, پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەم وڵاتە پچڕاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین