71 هێزی میلیشیا لە عێراق هەیە
نوچهنێت
دوێنێ یەكشەممە نۆی نیسانی 2023 رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە راپۆرتێكدا ژمارەی هێزە ئەمنی و میلیشیاكان ئاشكرا دەكات. بەگوێرەی راپۆرتەكە 600 هەزار چەكداری یاسایی "پۆلیس و سەرباز" و هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرا و ئاسایشی نیشتیمانی و هەواڵگری و سوات هەن. لە بەرانبەردا 71 هێزی میلیشیا هەن، كە ژمارەیان 135 هەزار چەكدارە.
لەو هێزانە 64 میلیشیا لە چوارچێوەی حەشدی شەعبین، ئەوانی تر لە دەرەوەی حەشدن، دووانیان لە شنگالن ئەوانیش یەكێنەكانی پاراستنی شنگال و ئێزدخان. لە دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق لە هێرشێكی ئەمریكادا، چەندان هێزی میلیشیایی شیعە دانراون وەك "ئەسحاب كەهف" "غاشیە" "مونتەقیم" "ئەولیا دم" عوسبەت سائیرین" كە ئەمانە لە دەرەوەی حەشدی شەعبین.
دوای 2003 میلیشیاكان لە عێراق دەركەوتن، بەڵام لە جەنگی دژ بە داعش ژمارەی هێزە میلیشیاكان زۆر زیاتر بوون، لە ساڵی 2017 وە عێراق دەیەوێ بیانخاتە ژێر ركێفی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئەم كارە بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment