پەرلەمانتارێكی عێراق: چارەنووسی شنگال بەدەست حزبە عێراقیەكانەوە نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مەحما خەلیل پەرلەمانتاری پارتی لە عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق 50 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال تەرخان كردووە، بەڵام بە گوتەی ئەو چارەنووسی شارەكە بەدەست حزبە عێراقییەكانەوە نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسانی 2023 مەحما خەلیل پەرلەمانتاری پارتی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز باس لەوە دەكات چەند رۆژێك لەمەوبەر دۆسیەی شنگالیان بە پەرلەمانی ئەڵمانی داوە و بەمەیش پاڵپشتییەكی نێودەوڵەتی بۆ شارەكە كۆدەكەنەوە.

دەشڵێ‌، "دوای گەڕانەوەمان لەگەڵ سوودانی دانیشتووین ئەویش وەك سەرەتایەك بڕیاری تەرخانكردنی 50 ملیار دیناری بۆ شارەكە داوە". مەحما خەلیل دووپاتی دەكاتەوە كە سوودانی دەیەوێ‌ رێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكات، بەڵام تا ئەوەی كێشە بێت ئەوەیە چارەنووسی شارەكە بە دەست حزبە عێراقییەكانەوە نییە، بەڵكو بەدەست پەكەكەوەیە، كە نایاسایی دەستی بەسەر شارەكە گرتووە.

لە 2020 رێككەوتنی شنگال لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق واژۆ كراوە، كەچی تا ئێستا هیچ یەكێك لە بڕگەكانی جێبەجێ نەكراوە، لە بڕگەیەكدا باس لە دەركردنی هێزە بیانەكانی شارەكە دەكات كە مەبەست پەكەكە و میلیشاكانی حەشدی شەعبییە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین