هەواڵگری عێراق كوشتنی مەترسیدارترین تیرۆریستی رادەگەینێت
نوچهنێت
دەزگای هەواڵگری عێراق كوشتنی یەعقوب موهاجری راگەیاند، كە كۆمەڵێك بەرپرسیارێتی لە ریزی تیرۆریستانی قاعیدە و داعش هەبووە و دواجاریش والی توركیا رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجی نیسانی 2023 دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیێندراوێكی فەرمی كە لە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوكراوەتەوە كوشتنی تیرۆریستێكی راگەیاند و كە بەگوێرەی راگەیێندراوەكە بێت بە "مەترسیدارترین تیرۆریست" دادەنرێت و ناوی خالید عاید جبوورییە و بە "یەعقوب موهاجر" ناسراوە.
دەزگای هەواڵگری عێراق باس لەوە دەكات ئەو تیرۆریستە كۆمەڵێك بەرپرسیارێتی لە ریزەكانی داعش و قاعیدە هەبووە و دواجاریش وەك “والی توركیا” ناسراوە و ویستوویەتی كردەی تیرۆریستی لە ئەوروپایش ئەنجام بدات.
لەكۆتایی 2017 حكومەتی عێراق بە فەرمی سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش راگەیاند، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا هێشتا ئۆپراسیۆنەكانی بە ئامانجگرتنی داعش لە لایەن هێزە عێراقییەكانەوە بەردەوامە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment