ئەردۆغان: سەرۆكى رووسيا سەردانى توركيا دەكات

نوچەنێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، ئەگەر هەيە لە مانگى داهاتوو سەرۆكى رووسيا سەردانى توركيا بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ئادار/2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە سەرۆكى توركيا رايگەياندووە، ئەگەر هەيە ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا سەردانى توركيا بكات. 

سەربارەت بەكاتى سەردانەكەى سەرۆكى رووسيا، ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، بڕيارە رۆژى (27)ى نيسان ئەمساڵ بۆ بەكارخستنى يەكەم كوورەى ئەتۆمى كە كۆمپانياى روسياتۆمى سەربە حكومەتى رووسيا بۆ وزەى ئەتۆمى دروستى كردووە، سەردانەكەى بكات.

سەرۆكى توركيا لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، ئەگەر هەيە سەرۆكى رووسيا ئامادە نەبێت، بەڵام لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانس بە وتارێك بەشدارى لە كردنەوەى وێزگەى ئاك كۆيۆ دەكات.

پێشترش كۆشكى كرملين رايگەياند، رەجەب تەيب ئەردۆغان و سەرۆكى رووسيا باسى سەركەوتنى ئەو پڕۆژە هاوبەشە ستراتيژيانەى نێوانيان كردووە، بڕيار لەسەر چوونى سەرۆكى رووسيا بۆ توركيا نەدراوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین