بۆ جاری دووەمی دانیشتنی دادگای فیدڕالی تایبەت بە درێژكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دواخرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دا دانیشتنی تایبەت بە سكاڵای دژ بە درێژكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ سێی مانگی ئایاری داهاتوو دوابخرێت، ئەمەیش جاری دووەم دەبێت دادگاكە دانیشتنەكە دوابخات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئاداری 2023  بڕیار بوو دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سكاڵای دژ بە درێژكردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان دابنیشێ‌ و تاوتوێی سكاڵاكە بكات، كە لەلایەن یوسف محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و چەند پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ تۆمار كراوە. كەچی دانیشتنەكە بۆ جارێكی تر دواخرا.

وریا سەعدی راوێژكاری پەرلەمانی كوردستان كە لە دانیشتنەكانی دادگاكە بۆ داكۆكیكردن لە پەرلەمانی كوردستان ئامادە دەبێت، لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی كەناڵی رووداو دەڵێ‌، "دانیشتنەكە بۆ 2023/5/3 دواخراوە"، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە ئەوان بەڵگەی پێویستیان خستووەتە بەردەم دادگای فیدڕالی. 

خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 2023/11/6 كۆتایی دەهات، بەڵام لە دانیشتنێكی پەرلەمان زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگیان بە درێژكردنەوەی پەرلەمان دا. تەمەنی پەرلەمان ساڵێك درێژكرایەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین