ماڵپەڕێكی ئیتاڵی: دەوڵەتێكی ئەفریقی هۆكار بوو بۆ تێكدانی عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی ریبلیۆنی ئیتاڵی دەڵێ‌، تا ئێستا درۆكانی جۆرج دەبڵیو بوشی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا، گیانی عێراقییەكان دەكێشێ‌ و دەشڵێ‌، “وڵاتی نەیجەر هۆكار بوو تاكە هۆكار بوو لە داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكا و بەریتانیاوە”.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئاداری 2023 لە یادی بیست ساڵەی داگیركردنی عێراق ماڵپەڕی ریبلیۆنی ئیتاڵی باس لەوە دەكات درۆكانی جۆرج دەبڵیو بوش بووە هۆكار كارەساتی بە دوای خۆی هێناوە و تا ئێستایش لێكەوتەكانی لە عێراق بەردەوامە. 

ماڵپەڕەكە دەڵێ‌، "ئەگەر نەیجەر نەبووایە ئەوا زۆر زەحمەت بوو ئەمریكا هێرش بكاتە سەر عێراق" چونكە نەیجەر بوو گوایە زانیاری داوە سەدام حوسێن ویستوویەتی بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی یۆرانیوم لەم وڵاتە بەدەست بهێنێت. ئەمەیش تاكە بەڵگەی جۆرج بوش بوو كە دواتر دەركەوت زانیارییەكە راست نییە.

ئەمریكا و بەریتانیا لە 20ی ئاداری 2003 هێرشیان كردە سەر عێراق و لە نۆی نیسان، رژێمی بەعس كەوت و بەمەیش عێراق چووە قۆناغێكی نوێیەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین