توركیا بڕیاری بلۆككردنی ژمارە بانكییەكانی هەدەپەی هەڵوەشاندەوە تورکیە

نوچەنێت

دادگای باڵای دەستووری لە توركیا، بلۆككردنی ژمارە بانكییەكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە بە پارتێكی كوردیی دادەندرێت هەڵوەشەنداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆی/ئادار/ 2023) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاویكردەوە دادگای باڵای توركیا بڕیاری بلۆككردنی ژمارە بانكییەكانی هەدەپەی هەڵوەشاندەوە.

سەبارەت بە هۆكارەكانی ئەو بڕیارە نوێیە، تا ئێستا دادگای دەستووری هیچ هۆكارێكی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی پێشووی باس نەكردووە. 
بەگوێرە یاسای پارتەكانی توركیا، بۆ ئەمساڵ هەدەپە مافی وەرگرتنی (539)ملیۆن لیرەی توركی هەیە، كە دەگاتە (28) ملیۆن (500) هەزار دۆلار، لەو بوودجەی ئەمساڵ بۆ پارتەكان دیاریكراوە.

پێشتر لەگەڵ بەرزكردنەوەی داوایەكی یاسایی لەلایەن حكومەتی توركیاوە بۆ قەدەغەكردنی ئەو پارتە دادگای باڵا بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پارتی كرێكاران سەرجەم ژمارە بانكییەكانی بلۆك كرد، سەبارەت بەو تۆمەتانەش هەدەپە سەرجەم تۆمەتەكانی پەیوەست بە پاڵپشتیكردنی تیرۆری رەتكردەوە.
پارتی دیموكرات گەلان لە پەرلەمانی توركیا نوێنەرایەتی كورد دەكات، لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی (2018) رێژەی لە (11.7%) دەنگەكانی بەدەستهێنا، بە سێیەم پارتی ناو پەرلەمانی توركیا دادەندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین