سوودانی سەردانی میسر دەكات
نوچهنێت
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی میسر دەكات، كە پێشتر لە سەردەمی حكومەتی پێشوو ئەم وڵاتە بە نیاز بوو رێككەوتنێكی ستراتیژی لەگەڵ ئەم عێراق بكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە پێنجی ئادار 2023 نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، "ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران بەغدای پایتەختی جێهێشت و بە سەردانێكی فەرمی بەرەو میسڕ بەڕێ كەوت".
پێشتر لە سەردەمی سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، عێراق و میسڕ و ئوردن، چەندان گەڕی دانوستاندنیان كرد، بۆ ئەوەی پەیوەندی سیاسی ستراتیژی لەنێوان ئەم سێ وڵاتە دروست بكەن و كار بۆ تەواوكاری ئابووری بكەن. هەوڵی ئەم سێ وڵاتە رووبەڕووی رەخنە بووەوە، چونكە هاوسەنگی ئابووری لە نێوان ئەم سێ وڵاتە نییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment