شـــەڕی چـــیـــن و ئــەمــریـــکــا شـــەڕی ئـــابـــووریــە؟ یــان هێــز؟!!
ئامادەکردنی نوچەنێت
یەکێك لە ڕووداوە هەرە سەرەکی و کاریگەرییەکانی، سەدەی بیست و یەکەم ، فروانبوونی هەژموونی وڵاتی چینە، لە سایەی سەرکردایەتی (شین جین بینگـ)ـی سەرکردەی حزبی کۆمێنێستی وڵاتی چین، فرە ڕەهەندی هەژموونەکانی ( ئابووری ، سەربازی، تەکەنەلۆجیا، بۆشایی ئاسمانـ)ـی وڵاتی چین، ئاڵنگاری سەرەکین لە بەردەم ئایندەی هەر تاکێکی ئەمریکی.
بـە واتـایـەکـی تـر، ڕووداوەکانی ساڵی 2020، ئاستی تەنگژە جیۆسیاسی و جیۆئابوورییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بە سەرەتایەکی کاریگەر دادەنرێت، بۆ کردنەوەی دەرگای (جەنگی سارد)ـی نێوان ئەم دوو وڵاتە.
لێكەوتەکانی پۆست کۆرۆنا، دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە ئەو جیهانگیرییە زیاتر لە سەدەیەکە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پەیڕەوەی دەکەن، بەرەو داتەپین هەنگاو دەنێت، بەڵام لە بەرامبەردا، جیهانگیری وڵاتی چین کە خۆبەندە بە ئابووری پێشکەوتوو، بەرەو هەڵکشانی بەردەوامە، چالاکییە فراوانەکانی بانکی ئاسیای Asian Infrastructure Investment Bank (AIIB) و، گروپی BRICS، کە پێکهاتوون لە ئابووری وڵاتانی (بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین، ئەفریقای باشوور)، فاکتەری گرنگن بۆ سەلماندنی سەرکەوتنەکانی چین لە پێڕەوکردنی ئەو سیستەمە تێکەڵەی ئابووری.
ئەو جەنگە ساردەی نێوان ئەمریکا و چین، بەهەمان شێوەی جەنگی ساردی نێوان (ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت)، کە ماوەی چەند ساڵێکی خایاند، تا ئاستێک کە ئەو دوو وڵاتە لە جەنگی جیهانی دووەم بە ناو هاوپەیمان بوون، بەڵام دواتر ئەو هاوپەیمانێتی بەرژەوەندیخوازە، گۆڕا بۆ جەنگێكی 45 ساڵە.
سەدەی بیست ویەکەم، سەدەی جەنگی ساردی نیوان ئەمریکا و (چینە)
تەنیا جیاکاری جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا ــ یەکێتیی سۆڤیەت، ئەمریکا ــ چین، سەرهەرڵدانی ساردی پەیوەندی (دیپلۆماسی، تەکنیکی) نێوان ئەو دوو ولاتە زلهێزەیە، چونکە لە سەدەی ڕابردوو بە سەرنجدان لە ساردی لێدوانی دیپلۆماتکارانی ئەمریکی و ڕووسی، ئاستی ململانێکانیان دەخوێنرایەوە، بەڵام لێدوانە دژ ئامێزەکانی هەردوو لایەنی ئەمریکی و چینی، هەروەها بڕیارەکانی تایبەت بە زیادکردن و کەمکردنەوەی گومرکی ئاڵۆگۆری بازرگانی نێوان دوو وڵاتەکە بە شێوازكی پڕاکتیکی لە دوای ڕووداوەکانی 2010ـدا دەخاتەڕوو ..
لــێــدوانــە دژ بــەیــەکــەکــانی (چــیــن و ئــەمــریــکــا)
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی پێنجشەممە دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئیدارەکەی لە گەڵ چین، گوتی: "ڕێگە لە تێپەڕبوونی چین دەگرێت، بۆ ئەوەی ببێتە بەهێزترین وڵاتی جیهان لەژێر دەستەڵاتی ئەودا، هەورەها بەڵێنی دا، کار بکات بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە پێناو سەرکەوتنی ئەمریکا لەو کێبرکێی نێوان وڵاتەکەی چیندا.
بایدن گوتی: "چەند کاتژمێرێکم لەگەڵ شین جین بینگ بەسەر بردووە، ئەو کاتەی لە ئیدارەی ئۆباما جێگری سەرۆک بووم، قەناعەتم بۆ دروست بوو، کە سەرکردایەتی چین بڕوای وایە (ئــۆتــۆکــراســی) کلیلی هێزە لە داهاتوودا نەک دیموکراسی."
سەرۆکە دیمۆکراتەکەی ئەمریکا، لە درێژەی باسکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین لە ئیدارەی باراک ئۆباما، گوتی: "بە شین جین بینگم ڕاگەیاند، کە ئەمریکا نایەوێت ڕووبەڕووی چین ببێتەوە بەڵام پێویستە چین پابەندی بنەمایە یاساییە نێودەوڵەتییەکان بێت، لە پەیرەوکردنی کێبرکێ یەکی دادپەروەرانەی بازرگانی.
کەمتر لەهەفتەیەک، دوای دەستبەکاربوونی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکی چین لە کۆربەندی ئابووری جیهانی، بە متمانەیەکی بەهێزەوە داوای هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری لەسەرکردە باڵاکانی جیهان، بۆ کارکردن لەگەڵ وڵاتی چین کرد.
ئەو لێدوانانەی سەرکردەکانی هەردوو وڵات لە کاتێکدایە، کە دوای سیاسەتە پڕ فشارەکانی ئیدارەی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، جیهان بە گشتی لە چاوەڕوانی سیاسەتێکی نوێ وڵاتانی چین و ئەمریکایە لە سەردەمی ئیداری بایدن.
بایدن" ئامانجی چین، بۆ بوون بە دەوڵەمەندترین وزلهێزترین وڵاتی جیهان لە ژێر سەرکردایەتی مندا بەدی نایەت
هەڵکشانی لێدوانی دژبەیەکی سەرکردەکانی چین و ئەمریکا، دوای ساڵی 2010، لە هەڵکشانی بەردەوامدایە، بەتایبەت دوای بە ئەندام بوونی وڵاتی چین لە ڕێخکراوی بازرگانی جیهانی (WTO)، هەروەها گەشەکردنی داهاتی ناوخۆی چین، لە دوای قەیرانی دارایی جیهانی لە 2009ـدا، بەڕێژەیەکی پێوانەیی کۆی هاوکێشەی نێوان ئەم دوو ولاتە گۆڕانکاری بەسەردا هات، بە تایبەت دوای هەردوو ئیدارەی ئۆباما و ترەمپ، سەپاندنی سزایی گومرگی لە پێناو ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی ئابووری چین و، بوون بە زلهێزی یەکەمی ئابووری جیهان.
نــاوچــەکــانـی پــێــشــبـڕکــێــی ســتــراتــیــژی ئـەمـریـکا و چـیـن
ڕاگەیاندنی ستراتیژیەتی نوێی وڵاتی چین، بە خاڵێکی سەرەکی ڕکابەری نێوان چین و ئەمریکا دادەنرێت، لە بواری ئاسایشی نەتەوەییەوە، هەرەیەکە لە پەیوەندییە ئابووری، سیاسی، دیپلۆماسی، نێوان ئەمریکا و چین، بە فاکتەرە سەرەکییەکانی (ڕکابەری ستراتیژی) نێوان ئەم دوو وڵاتە دادەنرێت، لە هاوپەیمانییە بەرژەوەندیخواز و ستراتیژییەکانی پەکین و واشنتۆن.
سروشتی پەیوەندی هەر هاوپەیمانێکی چین و ئەمریکا، بە گوێرەی جوگرافیا و ستراتیجی ناوچەکە یان هەرێمـەکە دەگۆردرێت، واتە بەشێک لەو وڵاتانەی کە هاوپەیمانی چین و ئەمریکان، پێوسیتی بە بوونی بنکەی سەربازی، پرۆژەی ئابووری، یان پەیوەندی ئاست بەرزی دیپلۆماسی هەیە، ئەمە جگە لەوەی بەشێک لەو وڵاتانە دەکەونە سەر هێڵی ئاسایشی نەتەوەیی جوگرافیای چین و ئەمریکا. بە واتایەکی تر، ئەم دوو زلهێزە خەریکی ململانێیەکی توندی ستراتیژین لەسەر چەند ناوچەیەکی جیۆگرافی جودا، لەوانە (باشووری ئاسیا ، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ، ئوسترالیا ، ئەورووپا ، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، ئەم ڕکابەرییە لە بوارەکانی (بازرگانی، وەبەرهێنان، تەکنەلۆژیا، سیخوری، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، سیاسەتی تەندروستی، دەریایی، هێزی ئاسمانی، مووشەک و هێزی ئاسمانی) خۆیانن دەبیننەوە.
بۆیە دەکرێت ناوچە ستراتیژییەکانی ململانێی نیوان ئەمریکا و چین لەم چەند خاڵە دەستنیشان بکرێت:
ئاسیای ئارام: چــــیـــــن، زیادبوونی چالاکی و جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا، لە ناوچە ستراتیژییەکانی هەردوو زەریای هیندی و ئارام، بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی دەبینێت، بە تایبەت لەو پرۆژانەی کە هەوڵیان بۆ دەدات لە دەستەبەرکردنی بازاڕی هەمیشەیی.
ڕووسیا: سەقامگیری پەیوەندییەکانی نێوان چین و ڕووسیا، دەرچەیەکی کراوە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی، یابان و ڕووسیا دروست دەکات، ئەمەش وەک فشارێکە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
ناتۆی ئاسیایی: پەلکێشکردنی هیندستان، بۆ ناو هاوپەیمانێتی چوار لایەنە لە لایەن ئەمریکاوە، پێکهێنانی هێزەکانی ناسراو بە (QUAD) مەترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانی چین، بۆ کۆنترۆلکردنی ڕێرەوەکانی وزە و بازرگانی ناوچەکە دروست دەکات.
کۆریای باشوور: بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان یابان و کۆریایی باشوور ئامانجی ئەمریکایە، لە دورخستنەوەی وابەستەی بازاڕەکانی کۆریایی باشوور بە کاڵاکانی چین.
باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا: پەیوەندییە (بازرگانی، دیپلۆماسی، سیاسیـ)ییەکانی ئەمریکا، لە گەڵ هەریەکە لە تایلاند و فلیپین، بۆ فشار دروستکردنە لەسەر پرۆژەکانی چین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
ناوچەکانی یەدەگی دۆلاری: هەوڵەکانی چین بۆ دروستکردنی جێگرەوەی دراوی یوان لە بەرامبەر دۆلار، خاڵی ناکۆکی نێوان چین و ئەمریکایە، لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی.
تەکنەلۆجیا: کیبڕکێ بەهێزی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای( ئەلکترۆنی، چەک) چین مەترسی لەسەر بازاڕی تەکنەلۆژیای ئەمریکی دروست کردووە.
مەکسیک: پەیوەندی سێ لایەنی (ئەمریکا،کەنەدا، مەکسیک)، مەترسی لەسەر بازاڕێکی 500 میلیۆن کەسی چین دروست دەکات.
دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان: بەهێزبوونی هەژموونی چین لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، مەترسی لەسەر پێگەی ئەمریکا لەو ڕێکخراوانە دروست کردووە، کە ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر بازاڕی کاڵاکانی چین، دوای کشانەوەی ئەمریکا لەبەشێک لەو ڕێکخراوانە، لە هەمان کاتدا، هەوڵەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی پرۆژەی پێدانی قەزر، لە بانکی نێودەوڵەتی مەترسی لە سەر پرۆژەی هێڵی ئاوریشمی چینی دروست دەکات.
پەیڕەوەکردنی سیستەمی نیمچە لێبرالی، لە بازرگانیکردنی چین لەگەڵ وڵاتانی جیهانی سێیەم، ئاستنەگی لەبەدرەم هەژموونی ئەمریکا لەو وڵاتانە دروست کردووە، بە پێدانی قەرز لەلایەن چینەوە بۆ ماوەیەکی دوور مەودا.
یەکێتیی ئەورووپا: پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی چین، لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، دوای تەواوبوونی پرۆژەی ساخالین، مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە بازاڕەکانی یەکێتیی ئەورووپا دروست دەکات.
ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا: پرۆژەکانی چین لە ئێران و باکووری ئەفریقیا، دروستکردنی هێڵی جیگرەوەی وزەی چینە، لە پرۆژەکانی وزەی ئەمریکا لە کەنداوی عەرەبی و دەریای عەمان، جگە لەوە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ ئیسرائیل و سعودیە و ئیمارات، لەنگی لە تەرزاووی هێزی ئەمریکا لەو ناوچانەدا دروست دەکات.
جـــەنــگــی ئــابــووری نــێــوان چــیــن و ئــەمــریــکا
پەتای کۆرۆنا، بووە هۆی ئەوەی کە ئابووری چین پێش پێشبینیی شیکەروە ئابوورییەکانی جێن بکەوێت و، چین بکات بە زلهێزی ئابووری جیهان. ئەم پێگەی جێن وەک یەکەم زلهێزی ئابووری جیهان، دوای ئەوە هات کە ئەمریکا ڕایگەیاند، گەشەی داهاتی ناوخۆیی بەڕێژەی 2.3%، واتە بۆ 20.93 تریلیۆن دۆلار کەمیکردووە، هاوکات گەشەی داهاتی ناوخۆیی چین بە 2.3% واتە بۆ 14.7 تریلیۆن زیادیکردووە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت، جیاوازی نێوان ئابووری چین و ئەمریکا، تەنیا 6.2 تریلیۆن دۆلارە، بەراورد بە ساڵی 2019، ئەم جیاوازییە، 7.1 تریلیۆن دۆلار بووە.
ئەم نزیکبوونەوەی ئابووری چین و ئەمریکا، زەنگێکی مەترسیدار بوو، بۆ ئەمریکا، کە قەیرانێکی وەک پەتای کۆرۆنا چین بکات بە زلهێزی یەکەمی ئابووری لە 2028 و، بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووری چین لە بەرامبەر داهاتی ناوخۆی ئەمریکا.
بەسەرنجدان لە گەشەی ئابووری وڵاتی چین، لەنێوان ساڵانی 1985- 2020، بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی چین لە ساڵی 2015ـدا، ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات، هەر ئەم هەڵکشانە بە فاکتەری سەرەکی سەپاندنی سزایە گومرگییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دادەنرێت.
هــۆکــارەکــانــی جــەنــگــی ئــابــووری چــیــن و ئــەمــریــکــا
لە خوێندنەوەی کـــرۆنــۆلــۆژیـایی، پەیوەندییە ئابووریەکانی نێوان چین و ئەمریکا، دەکرێت هۆکارەکانی جەنگی ئابووری ئەو دوو ولاتە لە چوار خاڵی سەرەکی کۆبکرێتەوە:
- سەرهەڵدانی جەنگی ئابووری، نێوان چین و ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی نێوان ( هەناردەکردن و هاوردەکردنـــ)ە، بە واتایەکی تر، زیادبوونی ڕێژەی هەناردەکردنی کاڵای چینی بەرامبەر هاوردەکردنی کاڵای ئەمریکی بۆ وڵاتی چین، بووەتە هۆی زیادبوونی کورتهێنانی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، بۆ زیاتر لە 419 میلیار دۆلار لە 2018ـدا،
بەڵام ئەمریکا بە درێژایی ئەم ماوەیە و، یاری زیادکردنی گومرگی سەر کاڵای چینی، نەیتوانیوە ئەو ڕێژەیە کەم بکاتەوە، تەنانەت لەسەردەم ئیدارەی ترەمپ، سزای 350 میلیار دۆلار، خرایە سەر کاڵای چینی، بەڵام ئاستی هاوردەکردنی کاڵای چینی، بۆ ئەمریکا زیاتر لە 539 میلیار دۆلار بووە ئەمە لە کاتێکدایە، چین بڕی 110 میلیار، سزای گومرکی خستە سەر هاوردەکردنی کاڵای ئەمریکی بۆ چین، بەڵام ئاستی هاوردەکرنی کاڵای ئەمریکی بۆ چین بڕی 120 میلیار دۆلار بووە.
- سیاسەتی چین لە پیشەسازی تەکنەلۆجیا، فاکتەرێکی ترە لە جەنگی ساردی نێوان چین و ئەمریکا، کەمی نرخی کاڵایە ئەلکترۆنییەکانی جێن، لە بازاڕەکان و شێواندنی، ئاستی کێبرکێ لە جۆری ئەو کاڵایەی چین بەرهەمی دەهێنێت، هۆکار بووە لە سەپاندنی سزای کومرگی بۆ ڕێژەی 25%، لەسەر هاوردەکردنی کاڵای چینی بۆ بازاڕەکان.
- گەشەکردنی پیشەسازی چەکی چین و هاوردەکردنی، بۆ وڵاتانی چین، مەترسی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دروست کردووە.
- ئــەمریــکـــا، بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکەی، سزای گومرگی بەسەر کاڵای چینی دەسەپنێت، بەڵام لەو هەوڵەیدا ئەمریکا نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت، چونکە کاڵای چینی بەراورد بە کاڵای ئەمریکی ئەم هەوڵەی ئەمریکای پەکخستووە.
- بوونی چین بە هاوردەکاری سەرەکی وزەی جیهانی، مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دروستکردووە، بە تایبەت لە پەیوەندییەکانی چین و وڵاتە بەرهەمهێنەکانی وزە، باڵادەستی چین لە جەنگی نرخەکانی، زلهێزەکانی وزە.
کـاریـگـەری جـەنـگـی چـیـن و ئـەمـریـکـا لـە ڕۆژهـەڵاتـی نـاوەڕاسـت
ئێران یەکێکە لە پێنج هاوبەشە سەرەکییەکانی وڵاتی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چوار هاوپەیمانەکەی تری چین بریتین، لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، چوارەکەی تریش دیکەش هاوپەیمانی ئەمریکان، سعودیە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی چینە، بە تایبەت لە بواری نەوت و گازەوە، هەروەها وڵاتی ئیمارات خۆی بە پارسەنگی هاوسەنگی وڵاتی چین دادەنێت، بە تایبەت لە دابینکردنی کەرەستەی بونیاتنانی هێڵی ئاوریشمی لە ناوچەکەدا.
پێگەی جیۆگرافیای وڵاتی میسر،گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە ستراتیژیەتی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هاوشان لە گرنگی ئێران بۆ چین، نۆکەندی سووێس بۆ چین بە دەرچەیەکی گرنگی گواستنەوەی بازرگانی دادەنرێت، جگە لەوە چین پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بە تایبەت لە بەندەری حەیفا، لە هەمانکاتدا لەگەڵ حوکوومەتی تەلئەبیب، هاوبەشی دەکەن لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا، بەڵام عێراق مەحەکی بایەخی چینە، بۆ بەڕەنگاربوونەوەی هەژموونەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، جگە لەوەی عێراق سێیەم وڵاتە لە دابینکەرانی وزەی وڵاتی چین.
کشانەوەی ئەمریکا، لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی لە 2018، بووە هۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی بەرەو ڕۆژهەڵات ، لە لایەن ئێران و دوورکەوتنەوە لە هاوپەیمانی بەرەوەی ڕۆژئاواییەکان.
سیاسەتەکانی ئیدارەی دۆنالد ترەمپ بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی دیپلۆماسی نێوان ئەمریکا و بەرەی ڕۆژهەڵاتییەکان، بە تایبەت چین و ئێران، ئەمەش دوای سەپاندنی سزای توندی ئابوورییە لە سەر وڵاتی ئێران، دواتریش کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە، هێندەی تر هاوکێشەکانی ئەو ناوچەی ئاڵۆزتر کرد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق، بوونە مەیدانی جەنگی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین، لەسەر ئاستی نێودەولەتی، ململانێی هەرێمی وڵاتانی ناوچەکە، لە هەریەکە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن، بە تایبەت دوای ڕێککەوتنی 25 ساڵەی نێوان چین و ئێران.
ڕێکەوتننامەی دوور مەودای نێوان چین و ئێران ، لاسەنگی لە پرۆژەکانی ئەمریکا و ئەورووپا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق دروست دەکات. دوای پەسەند کردنی ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە، باڵادەستی چین لە ناوچەکەدا فراونتر دەبێت. .
دوای ئەم ڕێککەوتننامەیە، چین دەست دەکات بە تەواوکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسنی، بۆ بەیەکبەستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئاسیای ناوەڕاستەوە، عێراق بەشێک دەبێت لەو هێڵە، لەو کاتەدا مەترسی لەسەر پرۆژەکانی وزەی ئەمریکا، لە ناوچەکە دروست دەبێت، هەروەها کۆنترۆڵکردنی نەوتی ناوچەکە دەبیتە هۆی لاوازکردنی پێگەی ئەمریکا لە جەنگی خستنەڕووی نرخی نەوت.
رێککەوتنی نیوان چین و ئێران، ڕێگری سەرەککیە لەبەردەم پڕۆژەی ئەمریکایی لە هێڵی بەسرە- عەقەبە، بۆ گواستنەوەی نەوتی ناوچەکە دوور لە هەژموونی ئێران
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment