سیاسییەكی عێراق: بە ئامانجی زیادكردنی مادەی هۆشبەر مەی لە عێراق قەدەغە دەكرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ شەممە چواری ئاداری 2023 عێراق بە فەرمی بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكانی دا، میسال ئالووسی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رەخنە لە بڕیارەكە دەگرێت و دەڵێ، "حزبەكانی سەر بە ئێران دەیانەوێ بەغدا بكەنە دەوڵەتێكی ئیسلامی لە میانەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دژ بە دەستوور، كە دەستوور رێگەی بە ئازادییە كەسییەكان داوە".
میسال ئالووسی لە بەشێكی تری لێدوانەكەی بڕیارەكە بە مەستیدار وەسف دەكات و پێیوایە ئامانجی ئەو بڕیارە زیادكردنی بازرگانی مادەی هۆشەبەرە لە عێراق، "بە تایبەتیش كە دەزانرێت ئەو بڕیارە لە خزمەتی ئەو لایەنانەیە كە كار لەسەر هێنانی مادەی هۆشبەر دەكەن".
لە مانگی رابردوودا عێراق بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی مادە كحولییەكانی دا و بەگوێرەی بڕیارەكە هەر كەسێك ئەو كارە بكات ئەوا بە بڕی 10 ملیۆن تا 25 ملیۆن دينار سزای پێبژاردن دەدرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment