ئەردۆغان وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكانى دياريكرد تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، لە (14) ئایار هەڵبژاردن بەرێوە دەچێت و گەل قسەى خۆى دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (يەكى/ ئادار/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە رەجەب تەيب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەى لەگەڵ فراكسيۆنى پارتەكەى لە پەرلەمانى توركيا وەڵامى ئۆپۆزسيۆنى دايەوە كە يانەوێت ئەو بوومەلەرزە بقۆزنەوە. 

ئەردۆغان لەبەشێكى قسەكانى دانى بەوە دانا كە  لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بوومەلەرزە هەندێك دواكەوتن، بەڵام دواتر ئەو بۆشاييە پڕكراوەتەوە، بڕياريشى داوە زووترين كات ئەو ناوچانە ئاوەدان بكاتەوە.

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆك كۆمارى توركيا هێرشى كردە سەر لايەنە ئۆپۆزسيۆنەكان و جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، تاكە ئەجێندەى ئێستامان بريتى لەو بوومەلەرزە و چارەسەركردنى شوێنەوارييەكانيەتى، ئێمە بايەخ بە رۆحەكان دەكەين، ئۆپۆزسيۆن بايەخ بە ماڵ و زيانە مادييەكان دەدات، ئەوەش جياوازى نێوانمانە.

سەبارەت بە رێكارەكانيش ليژنەيەكى گەورەى ئەنجوومەنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى توركيا دەستيان بە گەڕان بەناوچەكانى بوومەلەرزەكە كردووە، بۆ ئەوەى ميكانزمێك بدۆزنەوە تاوەكوو زيانلێكەوتوانى ئەو ناوچانە دەنگى تێدا بدات، گرەنتى سەلامەتى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەكان لەناو كەمپەكان و شوێنەكانى ترى خەڵكى ئەو ناوچانە بدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین