هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێداگریی دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لە كاتێكدا پەرلەمانی عێراق دەیەوێ‌ بۆ رازیكردنی هەندێك لایەن هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان دوا بخات، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی پێداگريی لەسەر پەسەندكردنی هەمواركردنەوەكە دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 28/شوبات/2023 عەقیل فەتلاوی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی باس لەوە دەكات پەرلەمانی عێراق بۆ رازیكردنی هەندێك لایەن و پەرلەمانتار دەنگدان بە یاسای هەڵبژاردنەكانی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخستووە، بۆیە پێیانوایە ئەم دواخستنە "بێ‌ كەڵكە".

فەتلاوی دووپاتی دەكاتەوە كە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سوورە لەسەر ئەوەی یاساكە تێپەڕێت و پێیوایە رۆژی شەممەی داهاتوویش دەنگی لەسەر دەدرێت.

بە پێچەوانەی ئەم بۆچوونە، چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە یەكتر جیا بكاتەوە، بۆ ئەوەی خۆی لە تووڕەیی رەوتی سەدر و پەرلەمانتارە سەربەخۆكان و خۆپیشاندەران بەدوور بگرێت.

دوێنێ‌ پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا تاوتوێكردنی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی دوابخرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین