وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكرایان كردووه‌، له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ئه‌مڕۆ ئه‌میر عه‌بدولاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/شوبات/2023 سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كان بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكرایان كردووه‌، له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ئه‌میر عه‌بدولاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى عێراق ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ى دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ و له‌و ماوه‌یه‌دا دیدارى چه‌ندان به‌رپرسانى باڵاى عێراق ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كان ده‌شڵێن، "ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌ ئامانجى ناوه‌ندگیرى نوێى عێراقه‌ له‌نێوان تاران و واشنتن، چونكه‌ عێراق پێشنیارى ناوه‌ندگیرى كردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانى سه‌ر رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى".

پێشتر میدیاكانى ئێران ئاشكرایان كردبوو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییه‌كه‌ى پێگه‌یشتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌غدا بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین