سوید كۆنفراسێكی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی توركیا و سووریا دەبەستێت تورکیە

نوچەنێت

تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەسازی بۆ كۆنفراسێكی نێودەوڵەتی دەكات بۆ پاڵپشتی توركیا و سووریا بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرە زیانی زۆر بەر ئەو دوو وڵاتە كەوتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (20/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی لە (15)ی مانگی داهاتوو كۆنفراسێك لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا بۆ هاوكاری توركیا و سوریا دەبەستێت.

بیلسترۆم گوتیشی، حكومەتی سوید هەوڵەكانی بۆ هاوكاری توركیا و سووریا لە رێگەی هەماهەنگی بۆ كۆنفراسێكی نێودەوڵەتی بۆ كۆكردنەوەی كۆمییەكان خستۆتەگەر، ئێمە ئەو كارە بە هاوكاری كۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەنجام دەدەین.

سەبارەت بە ئامانجی ئەو كۆنفراسەش وەزیری دەرەوەی سوید جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئامانج لەو كۆنفراسە، هاوكاری گەلی سووریا و توركیایە.

ئەو هەوڵانەی سوید لە كاتیكدایە لە مانگی رابردوو بەهۆی دروستكردنی بوكەڵەیەك لە شێوەی ئەردۆغان و سوتاندنی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە ستۆكهۆڵم ناكۆكی فراوان لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دروستبوو، توركیا سەردانی وەزیری دەرەوەی سویدی رەتكردەوە. 

لە شەشی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەك بە پێوەری (7.7) پلە باشووری توركیا و باكووری سووریای هەژاند، بەگوێرەی دواین ئامار لە توركیا (41) هەزار و (20) كەس گیانیان لەدەست داوە و لە سوریاش گەیشتۆتە (1414) كەس. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین