داود ئۆغلۆ زەنگی مەترسی كودەتای سپی لێدا
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (15/شوبات/2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە سەرۆكی پارتی ئایندە لە پەیامێكی ڤیدیۆی رایگەیاند، بەردەوامیدان بەو دۆخەی ئێستا لە رێگەی دەسەڵات بۆ زیادكردنی كات، گەورەترین ستەممە لە گەلی تورك.
داود ئۆغلۆ لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، لەو قۆناغە ناخۆشە بیر لە هەڵبژاردن مەكەنەوە، كاتێك وادەی هات ئەوكات ئەنجام دەدرێت، پێویستە ئێستا هەست بەو ئازارە بكەن، بەڵام ئێوە و نزیكەكان لە ئێوە و چواردەورتان بەراستەوخۆ باس لە سیناریۆكانی دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكەن، ئەو كارە مەكەن.
سەبارەت بەو بڕیارەش سەرۆكی پارتی ئایندە ئاماژە بەوە دەكات، هەموو بڕیارێك كە دەگیرێتە بەر پێشێلكردنی مەرجە دەستوورییەكانە، هەموو هەنگاوێك كە بە قۆستنەوەی ئاڕاستەكردنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان دەبێتە كودەتایەكی مەدەنی.
داود ئۆغلۆ داواشی كرد واز لە هەڵبژاردنەكان بهێنێنن و سەرقاڵی كارەكانتان بن، پێداویستییەكانی جەماوەر جێبەجێ بكەن و بەشداری لە نەهامەتییەكانی گەل بكەن.
بە بۆچوونی سەرۆكی پارتی ئایندە دەسەڵاتی ئێستا بیر لەوە دەكاتەوە ئەو بوومەلەرزە بقۆزێتەوە، كودەتایەكی مەدەنی بەسەر دیموكراسی بكات، بەڵام بزانن ئێمە ئامادەین پارێزگاری لە وڵات و دیموكراسی و كاركردنی شەو و رۆژ بۆ لادانی ئەو ناخۆشییە لەسەر گەل دەكەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment