سووریا ئامارى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ راده‌گه‌ینێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى سووریا رایگه‌یاند تا ئێستا 403 كه‌س به‌ هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و هه‌زار و 284 كه‌سیش بریندارن. وه‌زاره‌ته‌كه‌ دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان ئامارى كۆتایى نییه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى شوباتى 2023 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سووریا، ئامارێكى له‌سه‌ر قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سووریا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. 

ئاماره‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى ساناى سه‌ربه‌ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ له‌ ناوچه‌كانى سووریا 403 كه‌س له‌ حه‌ما و حه‌له‌ب و ته‌رتووس گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هه‌زار و 284 كه‌سیش بریندارن. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سووریا دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ ئامارى كۆتایى نییه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند به‌ گوڕى 7.4 پله‌ له‌ سووریا و توركیا دا. به‌ هه‌زاران كه‌س بوونه‌ قوربانى، تا ئێستا ته‌نیا رووسیا و چین ئاماده‌یى هاوكارییان بۆ سووریا ده‌ربڕیوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین