ده‌ميرتاش بۆ ئۆپۆزسيۆنى تورکیا: كانديدى هاوبه‌ش دياريبكه‌ن تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ رايگه‌ياند، هه‌موو پارته‌ ئۆپۆزسيۆنەكان بێ دواكه‌تن با كانديدى هاوبه‌ش دیاریكه‌ن، پاشان هه‌موومان هه‌تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن له‌ماڵه‌وه‌ داده‌نيشين. خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردن سه‌رده‌كه‌ون، پێويست به‌ بێتاقه‌تى و ترس ناكات ده‌يبه‌ينه‌وه‌.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (پێنجى/شوبات/2023) ماڵپه‌رى (T24) بڵاويكرده‌وه‌ سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش له‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى دەڵێت، ده‌مه‌وێت بانگه‌وازێكى دڵسۆزانه‌ بكه‌م، هه‌موو ئۆپۆزسيۆنه‌كان به‌بێ درێژكردنه‌وه‌ با كانديدى هاوبه‌شيان دياريكه‌ن، پاشان هه‌موومان تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن بێده‌نگ ده‌بين و له‌ ماڵه‌وه‌ دانيشن خه‌ڵك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت و بروانامه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، له‌ماڵه‌كه‌ى خۆيدا سه‌رۆكى نوێى توركيا دياريده‌كات.

ده‌ميرتاش له‌ نووسینێكی پێشوويدا قسه‌ى بۆ ده‌نگده‌ران كرد و ئه‌مجاره‌ش په‌يامى بۆ ئۆپۆزسيۆن نارد داواى دياريكردنى كانديدى هاوبه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت، نيگه‌ران مه‌بن، پێويست به‌ پشێوى ناكات، ده‌يبه‌ينه‌وه‌.

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ ئه‌مه‌شى خسته‌ڕوو، سياسيه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى ئاسايى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌ون كارده‌كه‌ن تاوه‌كو ميلله‌ت رازيكه‌ن. به‌ڵام له‌لاى ئێمه‌ له‌ ئێستادا خه‌ڵك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه‌ وهه‌وڵده‌ده‌ن سياسيه‌كان رازيكه‌ن بۆئه‌وه‌ى نه‌دۆرێن‌.

لە چەند مانگی داهاتوو هەڵبژاردنە گشتییەكان لە توركیا بەڕێووە بچێت، پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان ئامادەسازی بۆ كێبڕكێ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئێستای توركیا ببنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین