كەمبوونەوەی دۆلار كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

پسپۆڕانی پسپۆڕی بواری ئابووری ئاماژە بەوە دەكەن، كەمبوونەوەی فرۆشتنی دۆلار بانكی ناوەندی عێراقی لە مانگی داهاتوو كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەبێت، بۆیە پێویستە حكومەتی عێراقی رووبەڕووی ئەو قەیرانە ببێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (سێی/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (بەغداد تودەی) بڵاویكردەوە عەبدورەحمان مەشهەدانی، پسپۆڕی ئابووری رایگەیاند، بانكی ناوەندی عێراق لە مانگی داهاتوو دیناری عێراق كەم دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە كێشە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران تا (29)ی مانگ، كە لە كاتێكدایە موچەكانیان لە (16)ی مانگ وەردەگرن.

ئەو پسپۆڕە ئابوورییە لە بەشێكی قسەكانی دەڵێت، لە (77%) دراو لای خەڵكە بە هۆی نەبوونی متمانە بە سیستەمی بانكی كەس ناتوانێت ئەو پارەیەیان لێ وەربگرێت، دابەزینی فرۆشتنی دۆلار لە بانكی ناوەندییەوە، ئەوە دەگەیێنێت دیناری عێراقی لانییە، تووشی كێشەی دابەشكردنی مووچە دەبێت.

سەبارەت بەهۆكاری ئەو كێشەیە ئەوەیە سپۆڕانی ئابووری روونی دەكەنەوە، بانكی ناوەندی رۆژانە (182) ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت، مانگانە نزیكەی هەشت تریلیۆن دۆلاری دێتە دەست، لە سەری مانگ مووچە و پێداویستییەكانی حكومەتی پێ دابین دەكات، بەڵام ماوەی سێ مانگە بانكی ناوەندی رۆژانە تەنیا (100) ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕ، بەوەش وەزارەتی دارایی ناتوانێت دیناری پێویست بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی پێ پڕبكاتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین