پەرپێدانی مووشەكە دوورهاوێژەكانی ئێران ئیسرائیل تووشی دڵەڕاوكێ دەكات ئێران

نوچەنێت

ئێران بەردەوامە لە پەرەپێدانی مووشەكە دوورهاوێژەكانی، ئەوەش وایكردووە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هەست بە دڵەڕاوكێ بكەن.

ئەمڕۆ هەینی (سێی/شوبات/2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە لە هەفتەی رابردوو هێرشێكی گەورە كرایە سەر شاری ئەسفەهان بووە هۆكاری تەقینەوەی گەورە، دواتر بەرپرسانی هەواڵگری ئێران مۆسادی ئیسرائیلیان تۆمەتباركرد. 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەو هێرشە بۆ سەر ناوەندێكی پەرەپێدانی مووشەكی بالیستی دوورهاوێژ و مامناوەند بووە، كە توانای گەیشتنی بە دەرەوە و ناوەی ئیسرائیل هەیە.

لەم چەند ساڵەی رابردوو تاران توانا مووشەكییە دوورهاوێژەكانی بەهێزكردووە، ئەوەش ترسی لای ئیسرائیل دروستكرد، كە ئەگەری ئەوەی هەیە ئەو مووشەكانە كڵاوەی ئەتۆمی لەسەر ببەسترێت.

بەگوێرەی راپۆرتێكی پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی، ئەسفەهان بۆتە شوێنی بڵاوەپێكردنی مووشەكەكان و چوار ناوەندی بچووكی لێكۆڵینەوەی ئەتۆمی، بەڵام ئەو ناوەندانەش هەفتەی رابردوو رووبەڕووی بۆردوومان بوونەتەوە.

دانی یاتۆم، سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی (مۆساد) رایگەیاند، ئەو هێرشە ئامانج وێستگەكانی پەرەپێدانی ئەو مووشەكانە بوو، كە خێرایی لە دەنگەكەی خێراتر.

ژەنەڕاڵ كینیس ماكنزی گۆنیۆر، لە ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا ساڵی رابردوو لەبەردەم ئەنجوومەنی پیران گوتی، ئێران زیاتر لە سێ هەزار مووشەكی بالستی جۆراوجۆری هەیە، هەندێكیان دەگەنە تەلئەبیب.

ئەوەی بۆتە مەترسی ئیسرائیلییەكان لەو ساڵانەی رابردوو ئێران لە رێگەی پێدانی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و پێداویستی سەربازی هاوكاری گرووپە چەكدارەكانی لە سووریا و لوبنان كردووە.

پێشتریش سعوودیە ئێران بە پڕچەككردنی حوسییەكان لە یەمەن تۆمەتبار دەكرد، لە بەرانبەردا ئێران ئەو تۆمەتانەی رەت دەكردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین