شيعەكان هەڕەشە لە حكومەتەكەى سوودانى دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆى رێكارەكانى رێگريكردن لە سپيكردنەوەى دۆلار، بەشێك لە پارتە شيعييەكان هەڕەشەى رووخاندنى حكومەتەكەى سوودانى دەكەن.

ئەمڕۆ يەكشەممە (22/كانوونى دووەم/2023) ماڵپەڕى رۆژنامەى (شەرقولئەوسەت) بڵاويكردەوە بەهۆى ئەو رێكارانەى كەمكردنەوەى بڕى دۆلار لە (250) مليۆنەوە بۆ (60) مليۆن دۆلار  بەهاى دراوى عێراق بەشێوەيەكى بەرچاو دابەزيوە.

بەشێك لە پارتە شيعەكان بانكەكان بۆ سپيكردنەوەى پارە بۆ لايەنى دەرەكى بەكار دەهێنن، بۆيە ئەو رێكارانەى حكومەتەكەى سوودانى بە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندييەكانيان دەزانن.
هەفتەى رابردوو سەركردەكانى شيعە پەنايان بردۆتە بەر ئەو دامەزراوە ئێرانييانەى كە بۆچوونيان لێكنزيكە، بەتايبەت لەسەر پرسى نزيكبوونەوەى سوودانى لە واشنتن و مامەڵەكردنى لەگەڵ دۆسيەى فرۆشتنى دۆلار و نرخى بانكى، بيريان لە دژايەتى حكومەتەكەى سوودانى كردۆتەوە.

رۆژنامەكە  ئاشكراى كردووە، بۆ رێگرى لەو ناكۆكيانە هەفتەى رابردوو ئيسماعيل قائانى، فەرماندەى فەيلەقى قوددسى سەر بە سوپاى پاسداران سەردانى بەغداى كردووە و داواى چوارچێوەى ئاوئاهەنگى كردووە ئەو ناكۆكيانەى كاريگەرى لەسەر حكومەتى سوودانى هەيە چارسەربكەن و رێگەچارەيەك بۆ ئەو كۆتوبەندانەى ئەمەريكا كە لەسەر بانكى ناوەندى عێراقى داناوە بدۆزنەوە.

لەكۆتايى ساڵى رابردوو حكومەتى عێراق بەسەرۆكايەتى محەمەد شەياع سوودانى پێكهێندرا، لايەنەكانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى پاڵپشتى سەرەكى ئەم حكومەتەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین