ئێران پشكی گاز بۆ توركیا كەم دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوللیهان، وەزیری دەرەوەی ئێران تیشكی خستە سەر پاشەكشەی گازی ئێران.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/كانوونی دووەمی/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەوە بۆباسكردن لەسەر كۆتاییهێنان بە كێشە تەكنییەكانی بۆتە هۆی پاشەكشەی پشكی گازی ئێران بۆ توركیا.

بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوخی توركیا و سووریا و ئێران.

چاوشئۆغلۆ ئاماژەی بەوەش كرد گفتوگۆمان لەسەر دۆسیە نێودەوڵەتییەكان و پێویستی سەقامگیری لە ناوچەی قەوقازو پاڵپشتی سەقامگیری و ئابووریمان لەو ناوچەبیە كرد.

سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، دەمانەوێت بە زووترین كات ئەو رێككەوتنە واژۆ بكرێت، چونكە ئەوە بۆ كەرتی وزەی ئەو ناوچەیە و جیهان جێگەی بایەخە.

ساڵانە توركیا بڕێكی زۆر گاز لە ئێرانەوە دەكڕیت، بەڵام ماوەی دوو ساڵە لە سەرەتای ساڵ پشكی هەناردەی گازی ئێران بۆ توركیا بە پاساوی تێكچوونی هێڵەكانی گواستنەوە دەوەستێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین