سوودانى وه‌ڵامى ئێران ده‌داته‌وه‌: كه‌نداو عه‌ره‌بییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى دویچه‌ ڤیله‌ى ئه‌ڵمانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌، "كه‌نداو عه‌ره‌بییه‌ و عێراقیش به‌شێكه‌ له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/كانوونى دووه‌م/2023 كه‌ناڵى دویچه‌ ڤیله‌ى ئه‌ڵمانى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌ له‌ دیمانه‌كه‌دا راسته‌وخۆ وه‌ڵامى ئێران ده‌داته‌وه‌.

هه‌فته‌ى رابردوو ئێران مشتومڕێكى دروستكرد و ره‌خنه‌ى له‌ به‌رپرسانى عێراق گرت گوایه‌ له‌ برى كه‌نداوى فارسى كه‌نداوى عه‌ره‌بیان به‌كارهێناوه‌، له‌ دیمانه‌كه‌ى كه‌ناڵه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ سوودانى ده‌ڵێ، "كه‌نداو عه‌ره‌بییه‌ و ئه‌مه‌ واقیعه‌ و ئێمه‌ نامانه‌وێ بچینه‌ ناو هه‌ندێك كێشه‌ كه‌ كه‌سانێك ده‌یانه‌وێ بیوروژێنن، رێز له‌ هه‌موو بۆچوونه‌كان ده‌گرین، به‌ڵام ئێمه‌ به‌شێكین له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى و مكوڕین له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین