سەرۆكی ئیسرائیل بانگێشتی ئەردۆغان دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (11/كانوونی دووەم/2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە شاكر ئۆزكان باڵیۆزی نوێی توركیا پەڕاوی دەستبەكاری بوونی رادەستی سەرۆكی ئیسرائیل كرد، لەو رێوڕەسمەدا سەرۆكی ئیسرائیل بانگهێشتی سەرۆكی توركیا كرد.
سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكەش ئیسحاق هێرزۆغ رایگەیاند، "ئەو سەردانە بۆ قووڵكردنەوە و هاوئاهەنگی نێوان وڵاتەكانمانە."
لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی ئیسرائیل گوتی، "من دڵنیام ئێمە بەردەوام دەبین لە بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، لە پێناو داهاتوێكی باشتر بۆ هاونیشتیمانیان و ناوچەكەمان كا بۆ رێزگرتنی دوولایەنە دەكەین."
سەبارەت بە پەیوەندییەكانیشیان لەگەڵ توركیا هێرزۆغ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئیسرائل وەك وڵات و خودی خۆم بایەخی گەورەمان لەسەر پەیوەندییە مێژووییەكانمان لەگەڵ توركیا هەڵچنیووە، ئەو پەیوەندییە لە رابردوو توشی قەیران بوو، بەڵام ئێستا بە ئاڕاستەیەكی زۆر هاندەر دەڕوات، پێوسستە لە زۆر بوار هاوئاهەنگی یەكتری بكەن بۆ ئەوەی پێشكەوتن و بەرەوپێشچوون بۆ هەردوو وڵات بەدی بهێنن."
لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو دوای زیاتر لە (10) ئاڵۆزی نێوان هەردوو وڵات ئیسحاق هێرزۆغ سەردانی توركیای كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment