ئۆپۆزسيۆنى سووريا هەڵوێستى خۆى لەسەر ئاساييكردنەوەى پەيوەندى ئەنقەرە و ديمەشق راگەياند
وەرگێرانى: دنيا ئەحمەد
عه‌بدوڕه‌حمان مسته‌فا، سه‌رۆكى حوكمه‌تى كاتى سووريا، كە له‌لايان ئۆپۆزسيۆنى ئەو وڵاتەوە دامه‌زراوه، سه‌باره‌ت ئاساييبوونەوەى پەيوەندى ئەنقەرە و ديمەشق رايگه‌ياند، "ئه‌م پرۆسه‌يه نه‌بۆته بارودۆخێك كه ئێمه پێى نيگه‌ران بين."
موسته‌فا له چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌ى كه له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجاميانداوە رايگه‌ياند، "له‌كۆبوو‌نه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌ردوو وڵات و يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كانمان شه‌رى دژى ڕێكخراوى په‌كه‌كه له سووريامان چه‌ند پرسێكمان تاوتوێ كرد."
سه‌رۆكى ئۆپۆزسيۆنى سووريا دەربارەى ئۆپه‌راسيۆنێكى نوێ له سووريا ده‌ڵێت، "پرۆسه‌ى ديبڵۆماسى له نێوان سووريا و توركيا له ئێستادا به‌رده‌وامه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه په‌يوه‌ندى به ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازيى هه‌بێت له باكوورى سووريا ئێمه ئاماده‌ين."
له‌دواى ساڵى (2019) توركيا و سووريا يه‌كه‌م دانوستاندنيان له‌كۆتا رۆژه‌كانى ساڵى رابردوو ئەنجامدا، كە له مۆسكۆى پايته‌ختى رووسيا كه له‌لايه‌ن رووسيا وه ميواندارى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ى كرا.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، پێشنيارى بۆ ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسياى كرد بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى له‌نێوان توركيا و سووريا و رووسيا، يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له مۆسكۆ به به‌شدارى خوڵوسى ئاكار ئەنجامدرا، وه‌زيرى به‌رگريى توركيا و هاكان فيدان سه‌رۆكى هه‌واڵگريى توركيا و عه‌لى محمود عه‌باس وه‌زيرى به‌رگريى سووريا و به‌رپرسانى هه‌وڵگرى سووريا ئه‌نجام دڕا.
هه‌روه‌ها مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له لێدوانێكدا رايگه‌ياند، له په‌يوه‌ندييه‌كان به‌رده‌وامين بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى له هه‌فته‌ى داهاتوو له‌نێوان فه‌يسه‌ڵ ميقداد، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا و سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا بۆ كۆبوونه‌وه.
عه‌بدوره‌حمان مسته‌فا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ چاوش‌ئۆغڵو له ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، "شاندى ئێمه پێكهاتبوو له به‌دير كامۆ، سه‌رۆكى ليژنه‌ى دانوستانكارى سووريا و سه‌ليم موسلات، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى سووريا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك و بيرۆكه‌ى جۆراوجۆر چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كمان له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامداوە. هه‌روه‌ها ئێمه هه‌ميشه ده‌زانين توركيا به‌رده‌وام له لاى سووريا بووه، له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆمان له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌كه‌كه و پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريامان كرد، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياش هه‌مان ته‌كنيك و بۆچوونى هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه. "
موسته‌فا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانى خۆيان بۆ گه‌رانه‌وه‌ى سووريه‌كان راشيگه‌ياند، "ئێمه پشتگيرى له يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا ده‌كه‌ين، ده‌مانه‌وێت ئاواره‌كانى سووريا بگه‌رێنه خاكى خۆيان و ئێمه دژى تيرۆر شه‌رده‌كه‌ين و له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ توركيا دژى پارچه‌بوونى خاكى سووريا بووين. هه‌روه‌ها توركيا له پاڵپشتيكردنى سووريه‌كانى توركيا و سووريه‌كانى ناوچه‌كانى ئێمه به‌رده‌وامه. به دڵنياييه‌وه ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى سووريه‌كان بگه‌رێنه‌وه نێو خاك و ميلله‌ت و گونده‌كانى خۆيان ئه‌م گه‌رانه‌وه‌يه‌ش به ته‌ئكيد ده‌بێت به ره‌زامه‌نديى خۆيان و به سه‌لامه‌تى له‌ژێر چاودێرى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام بدرێت، توركياش هه‌مان بوچوونى له‌م بابه‌ته هه‌يه."
سه‌رۆكى ئۆپۆزسيۆنى سووريا سه‌باره‌ت به ناكۆكيه‌كانى نێوان ئۆپۆزسيۆن و رژێمى سوريا، هه‌روه‌ها گوايه توركيا داواى لێكردوون كه هه‌ڵوێستيان به‌رامبه‌ر ئيداره‌ى سووريا بگۆرن رايگه‌ياند، "ململانێى ئێمه له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى سووريا به‌رده‌وامه و توركيا داواى لێ نه‌كردووين هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر ئيداره‌ى سووريا بگۆرين. ئێمه داواكارى دادپه‌روه‌رمان هه‌يه. له ئێستادا برياره‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ين بۆ دروستكردنى سووريايه‌كى ديموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و گشتگير. بۆيه هيچ داواكارييه‌ك پێشكه‌شى ئێمه نه‌كراوه."
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له دواين كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيران له‌ساڵى 2022 رايگه‌ياند، "به‌ره‌نگاربوونه‌وه و شه‌ڕى دژى تيرۆر له سه‌رووى هه‌موو كاره‌كانمان ده‌بێت." بۆيه سه‌باره‌ت به باكوورى سووريا له ساڵى 2023 ده‌ڵێت، "به‌تايبه‌ت بۆ نه‌هێشتنى هه‌ره‌شه‌كان له سوورياوه بۆ سه‌ر خاكى توركيا بۆيه هه‌نگاوى نوێ ده‌نێينن به درێژايى (30) كيلۆ مه‌تر بۆشاييه‌كانى هێڵى ته‌ختى نێوان هه‌ردوو وڵات. له‌م چوارچێوه‌ش هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پشتيوانانه له‌ناوده‌به‌ين كه هاوكارى ئه‌م ڕێكخراوانه‌ى سووريا ده‌كه‌ن له دژى تيرۆر هه‌موو ژێرخان و سه‌رچاوه‌كانى تيرۆر له‌نێوده‌به‌ين."
سه‌رۆكى ئۆپۆزسيۆن سه‌باره‌ت به به‌شداريكردنيان له ئۆپه‌راسيۆنێكى نوێ رايگه‌ياند، "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سوپاى سووريا كه رێكخراوێكى چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسيۆنى سووريايە به‌شدارى ئۆپه‌راسيۆنه‌كى نوێ بكه‌ن. ئه‌م ڕێكخراوه‌ش به پێى رێنماييەكانى حكومه‌تى كاتى سووريا كار ده‌كات."
عه‌بدوڕه‌حمان موسته‌فا سه‌باره‌ت به دواخستنى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانيش رايگه‌ياند، "ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ين له‌سه‌ره‌تا له رێگه‌ى پرۆسه‌ى ديبلۆماسيه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ين، ڕێككه‌وتنمان هه‌يه، له‌ساڵى (2019) له‌گه‌ڵ رووسياش ڕێككه‌وتنمان هه‌يه ئه‌گه‌ر ئێمه ناچاربين ئه‌وكات سوپاى نيشتيمانى به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت هه‌ميشه له دۆخێكى شه‌ڕدايه. بۆ ئه‌مه‌ش پێويست ناكات خۆى ئاماده‌كات بۆ جووڵه‌يه‌كى نوێ. هه‌ركات كاتى هات ئۆپه‌راسيۆنى پێويست ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام له ئێستادا له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ديبلۆماسى گفتوگۆكان به‌رده‌وامن."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ڕێكخستنى سووپاكه‌ى خۆيان رايگه‌ياند، "ئێمه هه‌ميشه له ڕاهێنان و مه‌شقكردن به‌رده‌وامين هه‌وڵى خۆڕێكخستنه‌وه‌ين ده‌مانه‌وێت سووپاكه ئاسايى بكه‌ينه‌وه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێمه كۆتايى نه‌هاتووه. ئه‌گه‌ر پێويست كات به‌رامبه‌ر رژێمى سووريا ياخود داعش يان قاعيده و ڕێكخراوى په‌كه‌كه شه‌ڕده‌كه‌ين له ئێستادا له‌دژى وان به‌رده‌وام له شه‌ڕين بۆيه هه‌رگيز نه‌وه‌ستاوين."
سەرچاوە: bbc turkce
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment