هاوسه‌رۆكه‌كانى هه‌ده‌په‌ به‌رگرى له‌ دۆسيه‌ى داخستنى هه‌ده‌په‌ ده‌كه‌ن تورکیە

نوچەنێت

په‌روين بوڵدان، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ رايگه‌ياند، "داواكارييه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى داواكارى گشتيى دادگاى باڵاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى تورکیا سەبارەت بە بلۆکردنى ژمارەى بانکى هەدەپە‌  كە "ناياسايى‌" ناو دەبات، پێويسته‌ دادگای ده‌ستوورى ئه‌م داوايه‌ ڕه‌ت بكاته‌وه.‌"

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (سێى/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌ په‌روين بوڵدان رايگه‌ياند، “خۆم و مەتحەد سانجار وه‌ك  هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ به‌ ناوى حزبه‌كه‌مان به‌رگريى له‌ دۆسيه‌ى داخستنى هەدەپە و هەژمارى بانکى پارتەکەمان دەکەین، له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانى حیزبیش به‌رده‌وامین له‌ ئاماده‌كارييه‌كان بۆ به‌رگریكردن له‌م دۆسيه‌يه‌ و ئاماده‌كارييمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك کردووە."

 هاوسەرۆکى هەدەپە لە بەشێکى ترى قسەکانى ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمه‌ هه‌رگيز ده‌نگه‌رانمان بێ بژارده‌ ناهێڵينه‌وه‌."

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ دادگاى ده‌ستوورى بۆ دۆسيه‌ى داخستنى هه‌ده‌په و هەژمارى بانکى ئەو پارتە‌، تاوتوێى داواكاريى سه‌رۆكى داواكارى گشتى دادگاى باڵا ده‌كات بۆ نه‌دانى پشكى هه‌ده‌په‌ له‌ هاوكارييه‌كانى گه‌نجينه‌ى توركيا بۆ لايه‌نه‌ سياسيه‌كان. 

ئه‌مرۆ كۆمسيۆنى ياسا و مافى مرۆڤى هه‌ده‌په‌ داواى له‌ دادگاى ده‌ستوورى كرد دۆسيه‌كه‌ بۆ دواى هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و هه‌م ناره‌زاييان ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر داواكارى برينى هاوكارييه‌كانى گه‌نجينه‌ى توركيا.

په‌روين بوڵدان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "به‌داخستنى هه‌ده‌په‌ هيچ سوودێك به‌ حكومه‌ت ناگه‌ينێت، نه‌ ئه‌وان و نه‌ ده‌نگده‌ران بێكار داده‌نيشن و نه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ داده‌نيشن. پێويسته‌ دادگاى ده‌ستوورى ئه‌م داواكارييه‌ى سه‌رۆكى داواكارى گشتى ڕه‌ت بكاته‌وه‌."

داواكاری گشتی توركیا بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی كرێكانی كوردستان، داوای لە دادگا كردووە، پارتی دیموكراتی گەلان دابخات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین