یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌گاته‌ 100 ملیار دۆلار عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌مار حه‌مه‌د جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، یه‌ده‌گى دراوى بانكه‌كه‌ له‌ سه‌رووى 99 ملیار دۆلاره‌ و به‌ نزیكترین كات به‌ 100 ملیار ده‌گات، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كى ئه‌رێنییه‌ بۆ جێگربوونى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووى كانوونى دووه‌مى 2023 عه‌مار حه‌مه‌د جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئاشكراى ده‌كات كه‌ یه‌ده‌گى دراوى بانكى ناوه‌ندى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رووى 99 ملیار دۆلار و له‌ نزیكترین كاتدا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌گات به‌ 100 ملیار دۆلار .

جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌شڵێ، "به‌رزبوونه‌وه‌ى یه‌ده‌گ ئاماژه‌یه‌كى ئه‌رێنییه‌ بۆ حكومه‌تى عێراق و بانكى ناوه‌ند له‌ پێناو سه‌قامگیربوونى نرخى دۆلار و دراوى بیانى به‌رانبه‌ر به‌ دینار".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین