له رێككه‌وتنی ئاوی میسڕ و توركیا چی رووده‌دات؟
ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت
شایه‌نی باسه "حه‌مامی"دواتر ناوی له ریزی ئه‌و كه‌سانه بوو، كه دزه‌ی پێكرا، له 2017 به سیفه‌تی راوێژكاری قانوونی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕی ناوی بڵاوكرده‌وه راپۆرتێكی هۆشداری داوه‌ته‌وه حكومه‌تی میسڕی له فێڵكردنی یۆنانی ده‌رباره‌ی پرسی نه‌خشه‌كانی دیاریكردنی سنووری ئاوی.
قاهیره ئه‌و داخوازیه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پشتگوێ خست، وه‌ك هاوسۆزیه‌ك بۆ راگه‌یاندنی"كۆڕبه‌ندی گازی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" كه حه‌وت وڵاتی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان: میسر، قوبرسی یۆنانی بوو، كه توركیا بههاوپهیمانیهكی دوژمنكارانه‌ی دەزانى به‌رامبه‌ر خۆی، ئامانجی مافه ده‌ریاییه‌كانی توركیایه، به‌ڵام مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغلۆ رایگه‌یاند" پێویسته واقیعی بین له‌پێناو گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ میسڕ، پێویستیشه پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه باشه‌كانمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ میسڕ.
پێنج مانگ بەسەر تێپەڕبوونى ئەو لێدوانانە دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان میسڕ و توركیا دوای ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان له سه‌ر چه‌ند پرسێك جۆرێك ئارامی به‌خۆییه‌وه بینیه‌وه، تا دووباره پێش چه‌ند رۆژێك جارێكی تر مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغلۆ رایگه‌یاند" ده‌كرێت له‌رێگه‌ی دانووستان رێككه‌وتنی رووپێوی ده‌ریایی له‌گه‌ڵ میسڕ واژۆ بكه‌ین، به‌گوێره‌ی رێڕه‌وی ئێستای په‌یوه‌ندیی هه‌ردوو وڵات" هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا له 12ی مانگی ئازاری (2021) توركیا به‌كرده‌یی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی ده‌ستی به په‌یوه‌ندییه‌كانی كردووه.
پشت په‌رده... به‌و جۆره په‌یوه‌ندی میسڕ و توركیا گه‌یشته ئێستا
عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسڕی له مانگی تشرینی دووه‌می(2020) سه‌ردانی ئه‌سینای كرد، له‌به‌رده‌م هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی قوبڕسی رۆمی و یۆنان به‌ڵێنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوكایه‌تیه سیاسییه‌كانی دا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روون بوو بۆ توركیا، به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ به‌هۆكاری تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و جه‌نگاوه‌ر و وڵاتانی دراوسێ تۆمبه‌تباری كرد.
دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی میسڕ له‌سه‌ر ئاستی باڵای توركیا هیچ لێدوانیكی ره‌سمی نه‌دا، له هه‌مان رۆژ وه‌زیری به‌رگری توركیا گوتی: ناكرێت ئێمه گوێ به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یۆنان و میسڕ ناده‌ین تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ پارێزگاریكردن له مافه‌كانمان رێكاری پێویستمان گرتۆته به‌ر.
چه‌ند مانگێك دواتر كاره‌كان روونتر ده‌ركه‌وتن، یۆنان ده‌ستی به گفتوگۆكردن كرد بۆ كڕینی فرۆكه‌ی ئێف-35 و درێژكردنه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی ناچاری له نۆ مانگ بۆ 12 مانگ، پاش ئه‌وه فه‌ڕه‌نسا دوو فرقه و فرۆكه‌ی راڤالی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوكرده‌وه بۆ(چه‌سپاندنی ئاساییش) دواتر ئه‌سینا وه‌زیری به‌رگری بۆ قاهیره نارد بۆ رێككه‌وتنی پێكهێنانی به‌ره‌ی سێ لایه‌نه له نێوان قوبرسی یۆنانی و یۆنان و میسڕ بۆ مه‌شقی سه‌ربازی هاوبه‌ش بۆ پارێزگاریكردن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك بوو له چوارچێوه‌ی گوتارێكی دوژمنكارانه‌ی دژ بهتوركیا.
له‌پشت په‌رده‌وه دوژمنداریه‌تی قاهیره و ئه‌نقه‌ڕه له ژێر سایه‌ی ئه‌و ململانێ و ناكۆكیان به‌و ئاسته به‌هێز نه‌بوو، عه‌بدولفه‌تاح سیسی به ئاشكرا پێشوازی له وه‌زیری به‌گری یۆنانی ده‌كرد، له هه‌مان مانگ دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ رێككه‌وتنی واژۆكراو له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كرد، كه له (2005) هه‌ردوولا پێی پابه‌ندبوون بۆ دابه‌زاندنی باجی گومرگی لاوه‌كی به‌شێوه‌ی ساڵانه تا ده‌گات به لێخۆشبوونی گشتی، كه له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو ده‌ستی پێكرد بوو، پاشان له كۆتایی ساڵی رابردوو هه‌موو رێككه‌وتنه‌كه‌یان ملكه‌چی هه‌ڵسه‌نگاندن كرد بۆ گه‌یشتن به گرتنه‌به‌ری رێكاری ره‌تكردنه‌وه، یاخود هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه.
به گوێره‌ی ماده‌ی (38)ی رێككه‌وتنی بڵاوكراوه له سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی میسڕی، هه‌ر لایه‌ك مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌یه به ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ئه‌وه‌ش شه‌ش مانگ پێش ماوه‌ی كۆتایهاتنی، هه‌رچه‌نده ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌چووه به‌رژه‌وه‌ندی توركیا له هاوسه‌نگی بازرگانی له سه‌ر حیسابی قاهیره بوو، به‌ڵام حكومه‌تی میسڕ داوای په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پشتگوێ خست، كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌كرد ــ هاوشێوه‌ی مه‌غریب ــ به گوێره‌ی پێوه‌ری بازرگانی كه به گوێره‌ی داتاكانی میسڕی جه‌ختیان لێی كردۆته‌وه، ئه‌و كارانه‌ی توركیا له قاهیره ده‌یكات له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه.
وه‌به‌رهێنانه‌كانی توركیا و میسر چوونه ئه‌و ململانێ سیاسییه‌وه‌ی كه هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت به‌دوای خۆیانهوهدا هێنابوویان، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "الخلیج الجدید" دانووستانی"نهێنی" هه‌بوو بۆ هێوركردنه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی قسه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕی"حورییه‌ت"ی توركی كردبوو، توركیا شاندێكی 17 كه‌سی سیاسی و به‌رپرسی ئه‌منی و سه‌رباز بۆ میسڕ نارد، له ناو ئه‌و وه‌فده سه‌ركرده‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیای تێدابوو، له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسڕی له قاهیره چاویان به هاوتا میسرییه‌كان كه‌وت، كه هه‌ڵگری په‌یامێكی ده‌ستكراوه بوون، به میسڕییان راگه‌یاند" ئه‌گه‌ر میسڕ رێككه‌وتنی ئاوی له‌گه‌ڵ توركیا واژۆ بكات، ده‌توانێت رووبه‌ری ده‌ریایی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ست بهێنێت سێ هه‌نده‌ی دوورگه‌ی قوبرس بێت، ئه‌و به‌ڵێنه له‌و هه‌واڵه دزه پێكراوانهیه توركیا به ئاشكرا جه‌ختی لێ ده‌كاته‌وه.
هه‌ر زوو میسر له سه‌ر زاری وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ رۆژنامه‌یه‌كی یۆنانی ره‌تی كردوه، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌واڵگری له 25 مانگی شوبات له نێوان توركیا و میسر هه‌بووبێت، حكومه‌تی ئه‌سینا زانیاری پێگه‌یشتبوو كه میسڕ و توركیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ دیاریكردنی سنووره ده‌ریاییه‌كانیان، ئه‌وه‌ش له داهاتوو ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یۆنان، له سایه‌ی بوونی هه‌واڵی بڵاوكراوه سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وانه، میسڕ سووربوو له سه‌ر نكۆڵی كردن له هه‌بوونی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی نێوان قاهیره و ئه‌نقه‌ره، میسڕ پارێزگاری له هه‌ڵویستی نه‌گۆڕی خۆی كرد، كه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه، زیاتر په‌یامی دڵنیایی ده‌دا به هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌ر له‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی راستیه‌كانیان بداتێ.
ئه‌و زانیارییانه ته‌نیا ئاماژه نه‌بوون به یۆنان گه‌یشتبوون، رۆژنامه‌یه‌كی تری یۆنانی ئاشكرای كردبوو، كه قاهیره ده‌ستیكردووه به پێشبڕكێی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی وزه‌ی ههیدرۆكاربۆنی له چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌و نه‌خشه‌شی قاهیره بڵاوی كرده‌وه، ره‌چاوی سنووره ده‌ریایه‌كانی باشووری توركیای كردبوو، كه له رێككه‌وتنی توركیا و لیبیا ئاماژه‌ی بۆ كرابوو، پێچه‌وانه‌ی نه‌خشه‌ی واژۆكراوی نێوان هه‌ردوو وڵاتی میسڕ و یۆنان بوو.
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی میسڕ هه‌ر زوو بووه هۆی نیگه‌رانی یۆنانی، كه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه بوو له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوانیان، به‌په‌له سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنانی په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی میسڕی كرد، له هه‌مانكات رۆژنامه‌یه‌كی یۆنانی زانیاریی تری بڵاوكرده‌وه، به‌وه‌ش سیناریۆی نزیكبوونه‌وه‌ی قاهیره له ئه‌نقه‌ره بووه ئه‌مری واقیع، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی قاهیره سووربوو له‌سه‌ر رهتدهكردهوهی داڕووخا، به‌مه‌ش ده‌رهاوێشته‌كانی گۆڕه‌پانی لیبیا روونتر ده‌ری خست به چاودێری باڵیۆزی ئه‌مریكا له لببیا لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هێزه ناكۆكه‌كان هه‌یه، به‌كرده‌یی لایه‌نه‌كانی لیبیا لێكنزیك بووینه‌وه، هه‌ردولا ده‌ستبه‌ردانی ململانێی چه‌كداری و راگرتنی جه‌نگ بوون، ئه‌گه‌ر ئاسۆی سیناریۆی رێككه‌وتنی میسری توركی نه‌بوایه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی لیبیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
پێشتر كه‌ناڵی"أنا العربی" گریمانه‌ی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی خستبووه روو، به‌وه‌ش گریمانه‌كانی به‌هێزتر بوو، كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هه‌واڵگری میسڕی ده‌ستی كه‌وتبوو، زانیارییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات بوو، كه رێگه‌ی پاشكۆی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له جه‌زائیر ده‌ستی پێكرد، له رێگه‌ی ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ باڵیۆزخانه‌ی میسر، بۆ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی فروانتر، تا ده‌گات به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی تری په‌یوه‌ندییه‌كان، كه گرنگترینیان دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بوو.
تێروانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی... ئایا به‌رێككه‌وتنی میسڕ و توركیا ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی دێت؟
سنووری ده‌ریایی توركیا درێژترین سنووری كه‌ناراوه‌كانه كه (1200) كیلۆمه‌تره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یان دوورگه‌ی له‌پێشه، كه سه‌ربه ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوون، به‌ڵام دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م موڵكیه‌تی گۆڕاوه بۆ یۆنان، وه‌ك دورگه‌ی (كاستیلوریزۆ) به‌وه‌ش توركیا زیانی زۆری لێكه‌وتوه، ئێستا زۆربه‌ی كه‌ناراوه‌كانی توركیا به دوورگه‌كانی سه‌ر به سه‌روه‌ری یۆنانی ده‌وره دراوه.
نه‌خشه‌ی ئێستای توركیا به‌بێ (به‌بێ تێكه‌ڵاوی ده‌ریایی) له كه‌ناراوه‌كانی خۆی قه‌تیس ماوه، سه‌رچاوه‌ی نه‌خشه: ئیكۆنۆمست.
یه‌كێك له دیارترین دوورگه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه مایه‌ی قه‌یرانه، دوورگه‌ی (كاستیلوریزۆ) كه (500) كیلۆمه‌تر له یۆنان دووره، دوو كیلۆمه‌تر و نیو له كه‌ناراوه‌كانی توركیا دووره، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریایی له (1982) ماف ده‌داته هه‌موو وڵاتان كه خاوه‌ن كه‌ناراوی دهریاریین، یاخود خاوه‌ن دوورگه‌ن 12 میلی ده‌ریایی كه ده‌كاته نزیكه‌ی (22) كیلۆمه‌تر ده‌بنه خاوه‌نی له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری ئاسایشی، به قوڵایی (200) میلی ده‌ریایی ده‌بنه خاوه‌نی ناوچه‌ی ده‌ریایی، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (30.4) كیلۆمه‌تر.
كاتێك پشت به‌سترا به هێڵی دابه‌شكردن وه‌ك پێوه‌ری حیسابی درێژبوونه‌وه‌ی خاك بۆ ناو ده‌ریا، رێككه‌وتنی یاسایی ده‌ریایی رووبه‌ڕووی قه‌یران بوویه‌وه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، بوونی رێبه‌رێكی ته‌نگ كه ناگاته (200) میلی ده‌ریایی له نێوان چه‌ند وڵاتێك، ئه‌وه‌ش ئه‌و مه‌رجه‌یه بۆته ناكۆكی قه‌یرانه‌كانی ئێستا.
توركیا پێی وایه" وشكانی پێوه‌ره بۆ حیسابكردنی ئه‌و كێوانه‌ی چۆنه‌ته ناوده‌ریا وشكانیه، نه‌ك دوورگه، هه‌روه‌ها سنووره‌كانی ئاوی توركیا دوورگه‌كانی یۆنانی ده‌گرێته‌وه" له كاتێكدا یۆنان پێی وایه: ئه‌وانه دوورگه‌ن نه‌ك وشكانی، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌نقه‌ڕه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕێكی زۆر ته‌نگی ده‌ریایی هه‌یه، جوڵه‌كانی به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری یۆنانی داده‌ندرێت، یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشتی دیدی یۆنان ده‌كات، له‌رێگه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چالاكی گه‌ڕانی توركیا له ئاوه‌كان، كه رێگه پێنه‌دراوه.
ره‌تكردنه‌وه‌ی توركیا پشت ده‌به‌ستێت كه حه‌قیقه‌تێكی یاسایی، دكتۆره ماتس لۆك به‌رێوبه‌ری په‌یمانگه‌ی"ڤاڵته‌ر شۆكنگ" بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی كیلی ئه‌ڵمانی له لێدوانیكی بۆ ماڵپه‌ڕی "دویتشه"ی ئه‌ڵمانی رونی كردۆته‌وه، به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی یاسای ده‌ریاكان "ناڕوونه" چه‌ند شرۆڤه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه"بانگه‌شه‌كانی" توركیا پاساوی بۆ ده‌هێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی"ساسه پۆست" په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگه‌ی"ڤالتهرشۆكنگ" كرد، پرسیاری قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێ‌كرد، كه له رێگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟ ماتس لۆك له رێگه‌ی نامه‌یی ئه‌لیكترۆنیه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه ده‌ڵێت: "رێككه‌وتنی سه‌ره‌كی ته‌نیا له نێوان یۆنان و توركیا ده‌بێت، بۆیه به‌رێككه‌وتنی دوولایه‌نه‌ی توركیا و میسر ئه‌و ناكۆكیانه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی چاره‌سه‌ر نابێت، ته‌نیا چاره‌سه‌ر كه هه‌موو لایه‌نه‌كان ره‌چاوی بكه‌ن، ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه ده‌بێته هۆی دیاریكردنی سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌كی كۆتایی، به‌ڵام ئه‌وه‌ش زۆر قورسه.
لێدوانه‌كانی"لۆك" هاوتایه له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ی، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناتوانێ ده‌ستوه‌ربدات له‌و كێشه‌یه، توركیا یاخود یۆنان ناچار بكات بۆ گۆڕینی ته‌فسیری خۆی ده‌رباره‌ی ناوچه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
تا ئێستا چوار رێككه‌وتن واژۆكراوه بۆ دیاریكردنی پێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چوارچێوه‌ی ململانێكان، له (2003) میسڕ و قوبرس و یۆنان رێككه‌وتنیان ئیمزاكردوه، پاشان له (2010) ئیسرائیل و قوبرس رێككه‌وتنیان واژۆكرد، له (2019) توركیا و لیبیا رێككه‌وتنیان واژۆكرد، كۆتا رێككه‌وتن له (2020) میسڕ و یۆنان رێككه‌وتنیان واژۆكرد، ئێستا دوو نه‌خشه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، یه‌كێكیان توركیا ــ لیبیایه، ئه‌وه‌ی تر یۆنانی، قوبڕسی، ئیسرائیلی، میسڕییه.
هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی دیاریكردنی سنووری ده‌ریایی نێوان توركیا و لیبیا ئه‌و هێڵه‌یه كه ئه‌نقه‌ره له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی (كاستیلۆریزۆ)ی كێشاوه، كه توركیا پێی وایه سنووری خۆیه‌تی، یۆنانیش پێی وایه هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نقه‌ڕه ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌رییه ده‌ریاییه‌كانی.
به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كه شرۆڤه‌كه‌ی وایه ئه‌و وشكانیه سه‌ره‌كیه‌ی پێوه‌ری حیسابكردنی ئه‌و خاكانه‌ی ده‌چێته‌وه ناو ده‌ریاوه، ئه‌وا میسر و توركیا شایسته‌ترن بۆ دیاریكردنی سنووره ده‌ریاییه‌كان، بوونی رووبه‌ڕی نێوانیان ده‌گاته (274) میلی ده‌ریایی به‌بێ حیسابكردنی دوورگه‌ی (كاستیلۆریزۆ) كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یۆنانه، ئه‌و رووبه‌ڕه كه‌متره له رووبه‌ری نێوان قوبرسی یۆنانی و یۆنان، كه ده‌گاته (297) میلی ده‌ریایی.
بوونی رێككه‌وتنی تۆماركراو له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی به رێككه‌وتنی ده‌ریایی توركیا و میسڕ ناهێنێت، چونكه له واقیع دا هیچ كاریگه‌ریه‌كی یاسایی له سه‌ر ده‌وڵه‌تانی تر نیه، كه رێككه‌وتنی نوێ ده‌یچه‌سپێنێت، ڕیكه‌وتنی تایبه‌ت كه به‌كرده‌یی رووده‌دات ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، قسه‌كردن ده‌رباره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه نزیكه‌ی (122) تریلیۆن پێ چوارگۆشه گازی سروشتی هه‌یه، هه‌روه‌ها (1.7) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی هه‌یه، سیناریۆكانی دانووستان، یا جه‌نگ ده‌بنه دوو بژارده‌ی تاقانه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه.
خسته‌ڕووی پێشوو ئه‌وه به‌هێز ده‌كات، كه ماڵپه‌ڕی"العربیه" له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك گواستبوویه‌وه كه قاهیره مه‌رجی بۆ توركیا داناوه كه قوبرس و یۆنان بێنه هه‌ر دانووستانهكانێك، دێته ئارا بۆ دیاریكردنی سنووری ئاوی به گوێره‌ی ئه‌و پێشنیازه میسڕ چاره‌سه‌ری كۆتایی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ده‌وێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته ناو ململانێیه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه، رێككه‌وتنی توركی ــ میسڕی له دۆخی ئێستا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت رووبه‌ری ده‌ریایی نوێ به‌ده‌ست بهێنن.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر یه‌ك له قوبڕسی یۆنانی و یۆنان ــ كه ناكۆكی و ئاڵۆزیی مێژوویی و سیاسیان توركیا هه‌یه ــ گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ لبنان و ئیسرائیل و میسڕه، به ئامانجی دابه‌شكردنی ئه‌و ناوچه تایبه‌تانه‌یه، هه‌روه‌ها به ئامانجی دۆخی لایه‌نی توركیه له به‌رامبه‌ر رای گشتی ناوچه‌یی، له به‌رامبه‌ردا توركیا رایگه‌یاندوه ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی پشكی زیاتره له‌و مه‌رجانه‌ی كه قوبرس و یۆنان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه كردوویانه به مه‌رج به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ میسڕ.
بۆیه وا ده‌رده‌كه‌وێت ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به رێككه‌وتنی میسڕ و توركیا كۆتایی نایه‌ت، چونكه یۆنان به سروشتی حاڵ كۆتایی به بانگه‌شه‌كانی ناهێنێت له ناوچه دهرییاییه، ئه‌گه‌ر قاهیره و ئهنقرهش پشت به شایستهتربوونی سنووره ئاوییه‌كان ببه‌ستن به‌و پێیه‌ی (ئهوخاكانهی ده‌چنه‌وه ناو ئاو به وشكانی داده‌ندرێن) چونكه ئه‌و شرۆڤه‌یه به‌رامبه‌ر شرۆڤه‌ی تری یۆنان و قوبرسی یۆنانی نییه، چونكه خاكه‌كانی ده‌چنه‌وه ناو ده‌ریا له دوورگه‌ن نه‌ك وشكانی سه‌ره‌كی.
له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر توركیا و میسڕ رێككه‌وتنی ده‌ریایی واژۆبكه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رووبه‌ڕووی یۆنانی قبڕسی ئیسرائیلی ببێته‌وه به هاوبه‌شی، به پاساوی ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه، به گوێره‌ی شرۆڤه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه، به‌ڵام ره‌خنه‌ی راسته‌قینه كه خۆی له ترسه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ده‌بینێته‌وه، وه‌ستانی تواناكانیانه بۆ گواستنه‌وه‌یی گازی سروشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئه‌وروپا به‌بێ ڕێگه‌ی ئاوی توركیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر رێككه‌وتنێك حیساب بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نه‌كات ئه‌وه كوده‌تایه به‌سه‌ر جیۆسیاسی وه‌زه له "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
به‌ڵام له كۆتایی دا خودی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كرێت به پێی سیناریۆكانی قوورسایی سیاسی جۆراوجۆر بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا ده‌سته‌به‌ر بكات، بۆیه ئه‌وه هه‌موویان ناچار ده‌كات له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشن، بۆ ناچاركردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی له‌پێناو دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی سامانی ده‌ریایی و ده‌رچوون له سیناریۆی جه‌نگ، كه له به دوور نازاندرێت له هه‌ر چركه‌ساتێك ده‌ست پێ ده‌كات.
گه‌وره‌تر له روودانی رێككه‌وتن... به‌رهه‌می توركیا چی ده‌بێت؟
یوسف ئۆغلۆ چاودێری سیاسی و پیاوی كاری تورك له لێدوانیكیدا به ماڵپه‌ڕی "ساسه پۆست"ی رایگه‌یاند له پێشدا هاوپه‌یمانی توركیا و میسڕ هه‌بووه، رۆژانه فاكته‌ر ونه‌كان ده‌رده‌كه‌وتن، گرنگترینیان فاكته‌ری متمانه‌ی سیاسی دوولایه‌نه‌ی توركیا و میسڕه، توركیا پێی وایه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای میسڕی شه‌رعی نیه، جێگیر نیه، تا ئێستا ئه‌و خاڵی حه‌ساسی توركیایه.
ئۆغلۆ ده‌ڵێت: به دڵنیاییه‌وه هاوكاری ئه‌منی و ئابووری و سیاسی و ته‌نانه‌ت هه‌واڵگریش هه‌یه، به‌ڵام پرسی هاوپه‌یمانی پرسێكی تره، چونكه هاوپه‌یمانی به واتای سیاسی بریتیه له هاوڕایی له زۆربه‌ی كاره‌كان، ئه‌وه‌ش تا ئێستا عهڵقهیهكی ونبووه له نێوان سیسته‌می توركی و میسڕی.
ئه‌و دیده‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ دیدی ته‌ها ئۆغلوو لێكۆڵه‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی توركیا یه‌كده‌گرێته‌وه، له لێدوانێكیدا بۆ"ساسه‌پۆست" گوتی: رێڕه‌وه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و میسڕ ته‌نیا به‌رژه‌ندی هۆشدارانهیه، ئه‌و لێكنزیك بوونه‌وه‌یه واقیعی نیه، ته‌نیا به‌وه نه‌بێت، كه ده‌كرێت هه‌ر لایه‌ك ئه‌وشته پێشكه‌ش بكات كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی توركیا و میسڕ به ته‌واوی ده‌كات به گوێره‌ی هاوكێشه‌ی: هه‌موو براوه‌ن، توركیا زۆر داواكاری هه‌یه چاوه‌ڕوانه میسڕ پێی بدات.
حیساباتی هێزی توركی له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه ده‌ست پێ ده‌كات كه میسر پاڵ ده‌نێت بۆ نزیكبوونه‌وه له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته ستراتیژییه‌كان له چه‌ند دۆسهیهكی گرنگ، كه هه‌موویان ئامانجی هه‌رێمیان هه‌یه، هه‌وڵده‌دات به‌ر له (2023) پێی بگات، كه سه‌د ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و كۆماره‌یه، كه هه‌مان شته دیدی (2023)یه ده‌كرێت پوخت بكرێته له ده‌ستكه‌وته چاوه‌ڕوانكراوه‌كان ــ یاخود ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌دات ــ له چه‌ند خاڵێكه‌وه:
1ــ ئامانجه نزیكه‌كانی فراوانكردنی ناوچه‌ی ئابووری كه‌ناراوه‌كانی توركیا كه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به درێژایی (1200) كیلۆمه‌تر، كه دواتر دوورگه‌كانی به‌رامبه‌ر كه‌ناره ئاویهكانه، دوای داننانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریایی بۆ (1982) كه توركیا ــ ره‌تی كرده‌وه واژۆی له‌سه‌ر بكات ــ كه‌شتیه‌كانی پشكنینی توركیا كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌بێ قه‌یران، یاخود هۆشداری له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا ناتوانن بگه‌ڕێنن.
2ــ توركیا پێویستی به فراوانكردنی ناوچه‌ی ئاوی هه‌یه، بۆ ده‌ستبه‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی وزه بۆ دابیكردنی پێداویستیه‌كانی ناوخۆیی، توركیا 75% به‌ڕه‌سمی پشتی به هاورده‌كردنی وزه له ده‌ره‌وه به‌ستووه، تێچووی ساڵانه 40 ملیار دۆلاره.
3ــ واژۆكردنی دیاریكردنی سنووره ده‌ریاییه‌كان له‌گه‌ڵ میسڕ ده‌سته‌به‌ری دروستكردنی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی (مید ئیست)ی ئیسرائیل بۆ گواستنه‌وه‌ی گازی ئیسرائیلی بۆ ئه‌وروپا، ئه‌و پرۆژه‌یه به روونی هه‌ڕه‌شه له تموحهكانی توركیا ده‌كات، كه بیكات به ناوه‌ندی وزه دوای دروستبوونی پرۆژه‌ی (رێڕه‌وی گازی باشوور) كه ئامانج لێی گواستنه‌وه‌ی (ملیارێك) مه‌تر چوارگۆشه‌ی گازه له ئازربایجانه‌وه بۆ ئه‌وروپا له رێگه‌ی خاكی توركیا، له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر میسڕ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ توركیا واژۆ كرد، پرۆژه‌ی ئیسرائیلی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان ــ یاخود په‌یوه‌ست ده‌بێت به مه‌رجه‌كانی توركیا ــ ئه‌وكات به‌و ناوچه ده‌ریاییه داده‌ڕوات كه ده‌كه‌وێت ناوچه‌ی توركیا.
4ـ قه‌تیس نه‌مانی توركیا له‌سه‌ر رێڕه‌وێكی ده‌ریایی ته‌نگ، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به لیبیا، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت لیبیا هێڵی لۆجستی رهونهكراوهكانی توركیایه به‌ره‌و ئه‌فریقیا، ده‌توانێت به ئاسانی به‌رهه‌مه‌كانی به ئاسانی بگه‌ینیته 53 ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقیا، كه ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی ملیارێكه.
5ــ ته‌ها ئۆغلۆ لێكۆڵه‌ری تورك به"ساسه‌پۆست"ی راگه‌یاند توركیا چاوه‌ڕوانه له لایه‌ن میسڕه‌وه داوه‌ت بكرێت بۆ چوونه پاڵ كۆڕهبهندی گازی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ــ كه باره‌گاكه‌ی له قاهیره‌یه ــ پێشتر توركیا كۆڕبه‌ندی گازی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به كولتهكاری دژی خۆی ناوبردووه، ئامانج له جوڵه‌كانی توركیا له گه‌ڕان به‌دوای گاز له‌و ماوه‌ی دوای وڵاتانی ئه‌ندامان ئاماژه‌ی ئه‌رێنیان هه‌بوو كه داوایان له توركیا ده‌كرد له رێگه‌ی ئه‌ندام بوونه‌وه بێته ناو ئه‌و كۆڕبه‌نده، كه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی تێدا هه‌بوو، ئه‌وه‌ش ئاماژه بوو بۆ وازهێنان له گوتاری دژ.
6ــ توركیا سوودمه‌ند ده‌بێت له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ میسڕ بۆ دروستكردنی دۆخێكی نوێ بۆ رێككه‌وتنی دیاریكردنی پێشبینیكراو له نێوان قاهیره و ئه‌سینا، به‌تایبه‌ت ئه‌و رێككه‌وتنه به گوێره‌ی ئه‌و شتانه‌ی رۆژنامه‌ی ره‌سمی میسڕی بڵاوی كردۆته‌وه به رێككه‌وتنێكی به‌شه‌كی داده‌ندرێت، نه‌ك رێككه‌وتنی كۆتایی، گرنگتر له‌وه یه‌كێك له به‌نده‌كان ئه‌وه‌یه كه قاهیره مه‌رجی هه‌بوو، ده‌كرێت هه‌مواری پێشهاته تازه‌كان بكرێته‌وه بۆ دیاریكردنی سنوره‌كان، له حاڵه‌تی دیاریكردنی ناوچه‌یه‌كی ده‌ریایی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دراوسێیه‌كی دیاریكراو، كه وه‌ك توركیا له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی میسری به‌رامبه‌ر توركیای راگه‌یاند.
7ــ رێككه‌وتنی میسڕی توركی ته‌نیا واقیعێكی نوێ بۆ رێككه‌وتنی یۆنانی میسڕی دروست ناكات، هه‌مان شت روو له‌و رێككه‌وتنی دیاریكردنی سنوور ده‌كات كه قوبرسی یۆنانی و میسر له (2003) واژۆكراوه، كه یه‌كێك له به‌نده‌كانی به‌مه‌رج گیرابوو "ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و دوولایه‌نه چوونه ناو گفتوگۆكردن له لایه‌نێكی تر به ئامانجی دیاریكردنی سنوره ئاوییه‌كانیان، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی تر ئاگاداری لایه‌نه‌كانی تربكات و راوێژیان له‌گه‌ڵ بكات بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی تر"ئه‌وه هه‌مان به‌نده توركیا له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ لیبیا دایناوه، ئه‌وه‌ش واته: كاره‌كان له‌وانه‌یه به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر بڕوات، به‌تایبه‌ت توركیا دان به حكومه‌تی قوبڕسی یۆنانی دانانێت، كه به به‌شێك له یه‌كێتی ئه‌وروپا داندراوه.
رێككه‌وتنی توركی میسڕی واته: دروستبوونی به‌ربه‌ست بۆ پرۆژه‌ی (ئیست مید)ی ئیسرائیلی
محه‌مه‌د حوسه‌ین هه‌یكه‌ل له كتێبی"جه‌نگی سی ساڵه دۆسه‌كانی سوێس" ده‌ڵێت: ململانێی جیهانی عه‌ره‌بی، ململانێی لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كانه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، له هه‌مان كات ململانێی هێزه‌كانی ناوخۆیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ململانی هێزه ناكۆكه‌كانه له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچه‌یه.
دیدی عه‌ڕابی سه‌رده‌می ناسڕی به داڕشتنهوهیی رۆڵی ناوچه‌یی قاهیره داده‌ندرێت پێویستی به دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان له ده‌وڵه‌تی ده‌ستوه‌شێنن، به روانین به سروشتی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌كرێت هاوكێشهكیان قه‌ڵپ بكه‌نه‌وه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت تا ئێستا میسڕ دڵنیایی داوه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان كه سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه سه‌ردانی میسڕی كردووه، دوای لێدوانه‌كانی توركیا ده‌رباره‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی میسڕی، ماڵپه‌ڕی "العربی الجدید" له سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئه‌وروپی له قاهیره ده‌ستی كه‌وتووه ده‌ڵێت: وڵاتانی ئه‌وروپای تێكه‌ڵ به دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، یاخود گرنگی به دۆخه‌كان ده‌ده‌ن، به شێوه‌ی ناڕه‌سمی پرسیاریان له هه‌ڵوێستی میسڕ كردوه ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی توركیا.
دوور له تیۆریزه‌كردنی سیاسی ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان میسڕ و توركیا شێوه‌یه‌ك بگرن، كه هه‌ندێك جار به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتنی ده‌ریایی واژۆ بكه‌ن، سه‌باره‌ت پرۆژه‌ی "ئیست مید"ی ئیسرائیلی بۆ راكێشانی گاز بۆ ئه‌وروپا، ئه‌وا ئه‌نقه‌ڕه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م ته‌واوكردنی، چونكه پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی رێڕه‌وی باشووری توركی ده‌كات، كه ئامانجی گواستنه‌وه‌ی گازی ئازربایجانه بۆ ئه‌وروپا.
پرۆژه‌ی ئیسرائیلی چاوه‌ڕوانكراو بۆ چوونه ناو ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی له (2025) واته زیانی كرده‌یی بۆ میسڕ و رۆڵی له داهاتوو، به‌و پێیه‌ی مینبه‌ری هه‌رێمی ره‌وانه‌كردنی گازی سروشتیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له(2019) میسڕ راگه‌یاندوه پشكی خۆی گازی سروشتی له كێڵگه‌ی (زههڕ)ی میسڕی هه‌یه، چۆته بواری به‌رهه‌مهێنان، كه به‌رهه‌می رۆژانه‌ی (2.7) ملیار پێ چوارگۆشه‌یه، دواتر رووی له بازاڕه‌كانی پێشبڕكێ كرد بۆ ره‌وانه‌كردنی وزه.
رێككه‌وتنی ئه‌نقه‌ڕه و قاهیره له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی ئیسرائیلی له داهاتوو ئه‌گه‌ری پێدانی نفوز و رۆڵی گرنگی به میسڕ هه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت ئیسرائیل ئێستا پشت به میسڕ ده‌به‌ستێك كه خاوه‌نی دوو وێستگه‌ی شلكردنه‌وه‌ی گازی به‌ر له ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌وروپا، له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر توركیا بووه به‌ربه‌رست له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی ئیسرائیل، قاهیره ده‌توانێت ئه‌و ململانێی ئیسرائیل لادات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یارێكی تر، كه ئه‌گه‌ری توركیا هه‌یه، كه توركیاش به‌شداره له هه‌مان تموح، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له لایه‌ن قاهیره‌وه لێی بڕواندرێت، كه ئه‌و هاوكێشه‌یه زۆر باشتره له هاوكێشه‌ی ده‌رچوونی ته‌واوی له ململانێی بازاڕی وزه، كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه میسڕ ئێستا تێیدا ده‌ژی.
دكتۆر نائیل شافیعی پسپۆڕی ئاوی و وانه‌بێژ له په‌یمانگه‌ی (ماساشوستس) له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه ده‌نووسێت"پێموایه واژۆكردنی رێككه‌وتنی دیاریكردنی سنووری ئاوی توركیا له‌گه‌ڵ توركیا 11 كیلۆمه‌تر زیاتره، كه به پاشخانی رێككه‌وتنی میسری قوبڕسی واژۆكراو له (2003) هه‌روه‌ها حه‌وت هه‌زار كیلۆمه‌تری سنووری ده‌ریایی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، كه له‌سه‌ر حیسابی یۆنان ده‌ستبه‌رداری ببوو، بۆ لایه‌نی گێڕانه‌وه‌ی 100 كیلۆمه‌تر ــ باكووری رۆژئاوای میسڕ ــ نێوان لیبیا و میسر، كه به‌گوێره‌ی دیاریكردنی ئێستا موڵكی كه‌سیان نییه.
ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونانه‌ی ئه‌و دوایه كه قسه له لێكنزیكردنه‌وه‌ی میسڕی توركی ده‌كات، پاڵی به وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیلیه‌وه نا، كه ئاماده‌یی حكومه‌تی ئیسرائیلیه‌وه ده‌بڕێت بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا له بواری گازی سروشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به گوێره‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی خستیه روو، راكێشانی پرۆژه‌ی ئیسرائیلی بۆ شاری مێرسنی توركی ده‌گاته 120 كیلۆمه‌تر زۆر كه‌متره له‌و رووبهڕهی كه ئه‌گه‌ر به قوڵایه‌كانی ئاودا بڕوات بۆ كه‌ناراوه‌كانی یۆنان تا ده‌گاته ئیتاڵیا 1900 كیلۆمه‌تره، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی پێویستی به كاری هونه‌ری زۆره، تێچووه‌كه‌ی نزیكه له ده‌ستكه‌وته‌كه، به گه‌ڕانه‌وه بۆ میسڕ ئه‌گه‌ری هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه له نێوان ئه‌نقه‌ڕه و ته‌لئه‌بیب واته هه‌ڕه‌شه‌كردنی ناوچه‌یی له چوونه بازاڕی وزه.
پوخته: له‌و راپۆرته كه ئێمه پێی گه‌یشتوون ئه‌وه‌یه: رێككه‌وتنی توركیا و میسڕ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ناكات، به‌ڵام به‌سروشتی حاڵ خاڵه به‌هێزه له گێرانه‌وه‌ی توركیا، له كاتێك دا چاره‌سه‌ری نزیكتر دانیشتنی یۆنان و توركیا له‌سه‌ر مێزی دانووستان له ژێر سایه‌ی زۆرلێكردنی توركیا بۆ دانیشتنی یۆنان له‌گه‌ڵی هه‌روه‌ك حاڵه‌تی له‌گه‌ڵ میسڕ، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌سینا تا ئێستا گفتوگۆ ره‌ت ده‌كاته‌وه، توندی دابه‌زاندووه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی بۆ سیناریۆی تر هه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment