هەنگاوەكانی ئەردۆغان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتان
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، له قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سيسى، سه‌رۆكى ميسر كۆبووه‌وه، ئەو كۆبوونه‌وه وه‌چه‌رخانێكی گرنگی ئه‌م دواييانه‌ى ئه‌كپارتى له‌گه‌ڵ ئەو وڵاتانەی كە پەیوەندییان ناكۆك بوو، ئەو گۆڕانكارییانە لە ميدياكان ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆرى هه‌بوو.
ئه‌ردۆغان، به‌شدارى له مه‌راسيمى ده‌ستپێكردنى مۆنديالى (2022) كرد، كە له‌لايه‌ن ميرى قه‌ته‌رەوە بانگهێشتكرا بوو، پێشتر رايگه‌ياندبوو، "هه‌رگيز ئه‌وه‌ى قه‌بوڵ ناكه‌ين كه له‌گه‌ڵ عەبدولفەتاح سیسی كۆببێته‌وه." به‌ڵام دواجار له قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سيسى كۆبوووه‌وه.
سەرۆكی توركیا له قه‌ته‌ر به‌شێوه‌يه‌كى دڵسۆزانه تەوقه‌ى له‌گه‌ڵ سيسى كرد، له‌پاش ئه‌م وێنه‌يه له بووە باسى ميدياكان ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆرى دروستكردووه. بۆ ئه‌م وێنه‌يه‌ش، پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان چه‌ند ساڵه به‌ناوى تابڵۆى "رابيعه" ناوى ده‌بات پارته‌كه‌شى وه‌كو شێوه‌ى سيمبوله‌كيان لێكردووه و له‌گه‌ڵ كاريگه‌ريى ناكۆكى سياسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا به‌وه‌ى ره‌خنه‌يان ده‌گرت به هۆى خۆشه‌ويستيان بۆ برا موسلمانه‌كان، به‌ڵام دووباره ئه‌ردۆغان هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى له خۆشه‌ويستى ئيخوان موسلمين پيشان دا.
ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ سعوودیە
ئه‌ردۆغان، پێش ئێستا له‌سه‌ر دۆسيه‌ى كوشتنى جه‌مال خاشقچى، به‌رپرسانى سعووديه‌ى كرده ئامانج، ره‌خنه و قسه‌ى زۆر توندى به‌رامبه‌ريان دەكرد، له‌پاش كوشتنه‌كه به به‌رپرسانى ريازى گوت، "شازاده‌ى جێنشين گوتيتى، جه‌مال خاشقچى كونسوڵخانه‌ى گشتى به‌جێهێشتووه، باشه جه‌مال خاشقچى منداڵه؟ له‌ده‌ره‌وه ده‌زگيرانى هه‌يه، باشه مادام وايه ئه‌ى بۆ ئه‌ويشى له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵنه‌ده‌گرت و نەڕۆيشت؟ ئه‌مانه وا ده‌زانن جيهان گه‌مژه‌ييه! ئه‌م ميلله‌ته گه‌مژه نييه ده‌زانيت چۆن لێپێچينه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ بكات، هێشتا شتيك ماوه به‌ده‌ركه‌وێت لێره‌دا زۆر شت به‌ده‌رده‌كه‌وێت، له‌مه‌و به‌دوا لێره‌دا مرۆڤايه‌تى مامەڵە له‌گه‌ڵ ئەوانە ناكات، ئه‌وان واده‌زانن مرۆڤه‌كان گه‌مژه‌ن پێيانوايه خه‌لك هه‌ڵده‌خه‌له‌تێنن، چى ڕوويدا؟ دوو سێ رۆژى پێچوو روونكردنه‌وه‌ى جياوازتريان دا".
له‌پاش كوشتنى خاشقچى دوايه‌ك له توركيا كرايه‌وه، داوايه‌كه گواسترايه‌وه بۆ سعوديه له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ى دۆسيه‌كه ئۆپۆزسيۆن ره‌خنه‌ى گرت.
ئه‌ردۆغان، چوار ساڵ پاش ئه‌م ڕووداوه له رێوڕه‌سمێكى تايبه‌تدا پێشوازى له محه‌مه‌د بن سه‌لمان كرد، له‌نێوان هه‌ردوو وڵات چه‌ند ڕێكه‌وتنێك واژۆكرا.
له‌پاش كورده‌تاكه له‌گه‌ڵ ئيمارات (13) ڕێكه‌وتنيان واژۆكرد
ئه‌ردۆغان، له‌م ماوه‌ى كۆتايى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ئاسايى ده‌كاته‌وه هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى وه‌چه‌رخانه‌كانى ئه‌كپارتى ده‌ستى پێكردووه يه‌كێك له‌م وڵاتانه‌ى كه له‌گه‌ڵى ئاسايى بۆته‌وه ئيماراته.
له‌پاش (15)ی ته‌مووز هه‌وڵى كورده‌تاكه‌ى توركيا، ئه‌ردۆغان و وه‌زيره‌كان و پارتەكەی ئيماراتيان به‌وه تۆمه‌تباركرد كه ئه‌وان پاڵپشتی دارايى ئه‌و چالاكييه‌ى سه‌ر توركيان كردووە.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، يه‌ك ساڵ پاش هه‌وڵى كورده‌تاكه‌ى رايگه‌ياند، "ئيمارات سێ ملیار دۆلارى وەك پالپشتى دارايى داوە، ئه‌وان پاره‌يان بۆ هه‌وڵى كورده‌تاكه دابينكردووه".
خوڵوسى ئا‌كار، وه‌زيرى به‌رگريى توركياش رايگه‌ياندبوو، "ئيمارات به مه‌به‌ستى زيانگه‌ياندن بە توركيا پالپشتى تيرۆرستان ده‌كات، له‌كات و شوێنى گونجاو‌دا لێپێچينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين".
هه‌روه‌ها به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان ئه‌م تۆمه‌تانه به قسه نه‌مانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى توركيا ده‌ستى كرد به‌جووڵه، داواكارى گشتى ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به محه‌مه‌د ده‌حلان، راوێژكارى جێنشينى ئه‌بوزه‌بى ئيمارات محه‌مه‌د بن زايد ئال نیهيان، له‌مانگى ئابى 2020 به‌تۆمه‌تى پاره‌دان به هه‌وڵى كورده‌تاكه و سيخورى نێوده‌وڵه‌تى داواى ئاگادارى سوورى له دژى محه‌مه‌د ده‌حلان كردبوو.
هه‌رچۆنێك بێت ماوه‌يه‌ك یێش ئێستا سياسه‌تى دوژمنايه‌تى به‌رانبه‌ر ئيمارات گۆرا و له‌شوێنى ئه‌وه په‌يوه‌ندییەكان گەرم بوونەوە، له‌پاش هه‌وڵى كورده‌تاكه ئه‌ردۆغان گوتى، "كێ به‌مه دڵخۆش بووه، چۆن پاره‌يان بۆ خه‌رج كراوه باش ده‌زانين." هەرچەندە ناوى هيچ كه‌سێكى نه‌هێنا، بەڵام ئيماراتى كرده ئامانج، كەچی له ساڵى رابردوو ده‌ستى بۆ درێژكردوو له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته (13) رێكه‌وتنى جۆراو جۆرى واژۆكرد.
ئه‌مجاره نۆره‌ى بەشار ئەسەدە
ئه‌مجاره‌يان واباس ده‌كرێت گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغانە بۆلاى ئيداره‌ى ديمه‌شق، ئه‌كپارتى زۆرترين ره‌خنه‌ى گرتووه له سياسه‌تى سووريا له‌م چوارچێوه‌دا له‌نێو ئه‌م پارته‌دا زۆرترين زيانى به توركيا گه‌ياندووه له‌راستيدا له‌م چوارچێوه‌ى كه سياسه‌تى سووريا پێشكه‌شى كردووه، ساڵانێك به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووريا وه‌كو دوژمنى سه‌ره‌كى ئه‌ردۆغان سه‌ير ده‌كرا.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌ميانى به‌شداريى كردنى له لوتكه‌ى (G20) له ئه‌نده‌نوسيا، ئاماژەی بەوەكرد كە واز له‌م سياسه‌ته‌ش دەهێنێت و گوتی، "له‌سياسه‌تدا تاكۆتايى نابێت نائاسوده‌يى و نائومێديى و ناره‌زاييه‌ك هه‌بێت، له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانى حوزه‌يرانى ساڵی داهاتوو ده‌توانين دووبارە لاپه‌ره‌يه‌كى نوێ هەڵدەینەوە."
سەرچاوە: cumhuriyet
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment