ئەردۆغان ناوەڕۆكی كۆبوونەكەی لەگەڵ سەرۆكی میسڕ ئاشكرا دەكات تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵیمان ئەنجام دا، گفتوگۆمان لەسەر زۆربەی پرسە ناكۆكییەكانی نێوانمان كرد، كۆبوونەوەكە نزیكەی (45) خولەكی خایاند."

ئەمڕۆ شەممە (28/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویكردەوە ئەردۆغان رایگەیاند، "كۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی بەنێوەندگیری شێخ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر بەئامانجی كۆتایهێنان پچڕانی پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و قاهیرە بوو."

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش ئەردۆغان گوتی، "هەردوولا رێككەوتین كۆبوونەوەكان لەسەر ئاستی وەزیرەكان بكات، پاشان كۆبوونەوەكان لە ئاستی بەرزتر دەبێت، هەروەك پێشم راگەیاندووە، توركیا بایەخ بە كۆتاییهێنان بەو دابڕان و ناكۆكیانە لەگەڵ میسڕ دەدات، نامانەوێت ناكۆكی لەنێوان لە دەریای سپی هەبێت، هەروەها گفتوگۆمان لەسەر زۆبەی بابەتە ناكۆكەكانی نێومان لەو دیدارە دووقۆڵیەی قەتەر كرد."

لە لایەكی ترەوە رۆژنامەی (ئیسرائیل هایوم)ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، عەبدولفەتاح سیسی بەو دیدارە خۆشحاڵ بوو، توركیاش بەو دیدارە ئاسوودە بوون، ئەو دیدارە دەستكەوتێكی گەورە بوو، دەرگای دیداری تر لەبەردەم هەردوو وڵات دەكاتەوە.

ءلەسەرەتای ئەمساڵ توركیا بڕیاری دا كۆتایی بە ناكۆكییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بهێنێت، كۆبوونەوەی سەرۆكی میسر و توركیا یەكەم كۆبوونەوەیە، لەدوای نۆ ساڵ ناكۆكی توندی نێوانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین