ئه‌ردۆغان: هيچ كه‌س له ‌ئه‌مه‌‌ريكا له ‌ده‌رگاى فەتحوڵا گولەن نادات تورکیە

نوچەنێت

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، "زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كورده‌تايان ئه‌نجامداوه‌ هه‌ڵهاتوونه،‌ ناويان له‌ دۆسيه‌ى تاوانه‌كاندا هاتووه‌ به‌ڵام وڵاته‌كانى رۆژئاوا هيچ هه‌نگاوێكى ياساييان نه‌ناوه‌، هه‌موو ئه‌و دۆسیانەی ناردوومانه‌ روونە،‌ به‌ڵام گوڵه‌ن له‌ ئه‌مه‌ريكا ده‌ژى هيچ كه‌سێك له‌م وڵاته‌ له ‌ده‌رگايانى نه‌دا."

ئەمڕۆ هەینی (23/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕەیەت) بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆنفرانسى دادوه‌رى ده‌ستورى جيهانى ئيسلامى لە وتارێكدا گوتی، "ئه‌و راپۆرتانەی داومانه‌ پڕن له‌ به‌ڵگه‌ى تاوانييان له ‌ده‌ره‌وه‌ن، به‌ڵام سه‌ركرده‌ى خزمه‌ت له‌ ئه‌مه‌‌ريكا پارێزراوه‌ وه‌ تاوه‌كو ئێستا كه‌سێك له د‌ەرگاى كۆشكى ئه‌م سه‌ركرده‌ى نه‌داوه‌، كە به‌هۆى كورده‌تاكه‌وه‌ (252) منداڵى ئه‌و ميلله‌ته‌ شه‌هيد بوو ئه‌وانه‌ى ره‌خنه‌ له‌ و هه‌نگاوه‌ ياساييانه‌ ده‌گرن كه‌ له‌پاش كورده‌تاكه‌ داومانه‌ ئه‌مرۆ هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنه‌ توندانه‌ ده‌بينين كه‌ به‌رامبه‌ر ده‌نگۆى كوده‌تاكدا گيراوه‌ته‌ به‌ر."

سه‌رۆكى توركيا ئاماژەی بەوەش كرد، "هه‌تا وه‌كو دوێنێ ئێمه‌يان تاوانبار ده‌كرد به‌ پاڵنانى سنوورى ياسا له‌ شه‌ڕى كورده‌تا. بێگومان ئێمه‌ ئاگادارى بيروڕاى پشت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ دوو فاقييه‌ين به‌رامبه‌ر تيرۆر و تاوانه‌كانى كورده‌تا كه‌ به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌نه‌ ئامانج. ئێمه‌ سه‌يرى ئه‌وه ‌ناكه‌ين كێ چ ده‌ڵێت، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان له‌ نێو ياسادا وه‌ به ‌ئيراده‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌رعيه‌ت به‌رده‌وام ده‌بين له ‌رێگاكه‌مان. هه‌تا وه‌كو توركيا ده‌گه‌ينه‌ لوتكه‌ له ‌رووى ئاسايش و ئازادى و دادپه‌روه‌رى له‌ هه‌وڵه‌كانمان ناوه‌ستين.‌" 

لە دوای كودەتاكەی مانگی تەمووزی (2016) حكومەتی توركیا فەتحوڵا گولەن رێبەری رەوتی خزمەت و ئەندامانی بە دەست هەبوو لەو كودەتایە تۆمەتباركرد و داوا دەكات ئەمەریكا رادەستی وڵاتەكەی بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین