توركیا هەڕەشە لە سوید دەكات تورکیە

نوچەنێت

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "رادەستنەكردنی بوڵند كینش لەلایەن سودیەوە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر دۆسیەكان، ئەوەش كارێكی زۆر خراپە."

ئەمڕۆ سێشەممە (20/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "رەتكردنەوەی رادەستكردنی رۆژنامەنووس بوڵند كینیش، كاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر هەموو دۆسیەكانی نێوانمان  دەبێت."

لە بەشێكی تری قسەكانی چاوشئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “داواكانی توركیا لە سوید و فیلەندا روون و دیاریكراون، ئێمە لایەنێكی دیاریكراوین پێویستە قسەی خۆمان بكەین."

وەزیری دەرەوەی توركیا ئەوەشی ئاشكراكردووە، "بڕیارە وەزیرانی بەرگری سوید و دەرەوە پێنجشەمەی داهاتوو سەردانی توركیا بكەن و گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆسیانە بكەن، ئەوەشی بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە، جێبەجێكردنی ئەو شتانەیە ئێمە دەمانەوێت."

رۆژی دووشەممە دادگای سوید رەتیكردەوە بوڵند كینیش، سەرنووسەری رۆژنامەی زەمانی توركی رادەستی توركیا بكاتەوە، توركیا بە تێوەگلان لە هەوڵی كودەتا تۆمەتباری دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین