وەزیری دەرەوەی توركیا: پەیوەندیمان لەگەڵ سووریا لە رێگەی دەزگای هەواڵگرییە
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (12/ كانوونی یەكەم /2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانەی بەشداری لە گفتوگۆی بودجەی وەزارەتی دەرەوە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی داهاتوو لە پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاند، "ئێمە ئامادەین هاوئاهەنگین لەگەڵ سووریا بكەین، بۆ ئەوەی پێكەوە لە بوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەنگاونان بۆ پڕۆسەی سیاسی لەو وڵاتە كار بكەین."
لە بەشێكی تری قسەكانی چاوشئۆغلۆ گوتی ئاماژەی بەوە كرد، "ئەگەر دەسەڵاتی سووری بە جددی هەڵسوكەوت بكات كاردەكەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی سووریا لە وڵاتەكەمان."
وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكراشی كرد، "پەیوەندییەكان لەگەڵ دەسەڵاتی سووریا لە رێگەی دەزگا هەواڵگرییەكان دەبێت."
لە چەند رۆژی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئامادەیی خۆیی دەربڕی بۆ دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد، بەڵام ئەو دیارە لەلایەن سووریاوە رەتكرایەوە.
بەهۆی پاڵپشتی توركیا لە گرووپە چەكدارەكانی سووریا لە (2011) حكومەتی سووریا و توركیا پەیوەندییەكان بەتەواوی لەسەر ئاستی دیپلۆماسی پچڕاوە، تا ئێستا پەیوەندییەكان ئاسایی نەبۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment