ئەردۆغان: ساڵى داهاتوو دواين جارە خۆم كانديد دەكەم
نوچەنێت
رۆژى شەممە (10/ كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "لە ساڵى داهاتوو لە رێگەى ئەو پاڵپشتييە جەماوەرييەى بۆ كۆتاجار بەدەستى دەهێنم، دەست دەكەين بونيادنانى سەد ساڵەى توركيا، دواتر ئەم ئاڵا پيرۆزە رادەستى گەنجەكان دەكەين، سەد ساڵەى توركيا موژدەى گەورە و گۆڕانكارى گەورەى بۆ ئێوە پێيە."
سەركۆمارى توركيا هەوڵدەدات لە رێگەى گوتارێكى سۆزدارانەوە سەرنجى دەنگدەران بۆخۆى رابكێشێت و دەڵێت، "ماوەى (50) ساڵە لە سياسەت كاردەكەم بەڕێگەى گەل هەنگاوم ناوە، لەگەڵ گەل نووستووم و هەڵساوم، بەو جۆە گەيشتينە ئێرە، ئێمە بەردەوام لە پەيوەنديى دابووينە لەگەڵ گەلەكەمان، بەناوى گەلەوە قسەمان كردووە، تووڕەبوونمان تووڕەيى گەل بووە، ئێمە لەگەڵ راوێژكارانى هاوردە بەرێگە دانەڕۆيشتووين."
حكومەتى توركيا راگەيدەيێنێت، ئەردۆغان مافى خۆيەتى بۆ دواين جار خۆى كانديد بكاتەوە، لەبەرانبەردا ئۆپۆزسيۆنى ئەم وڵاتە ئەو هەنگاوەى سەرۆكى توركيا بە لادان لە ياسا دەزانێت، چونكە پێيوايە ئەمە سێيەم جارە خۆى كانديد دەكاتەوە.
ئەردۆغان نزيكەى دوو خول سەرۆك وەزيران بووە و دواتريش دەستوورى هەموواركردووە و پۆست سيستەمى وڵاتى لە پەرلەمانييەوە كرد بە سەرۆكايەتى، بڕياريداوە بۆ هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو خۆى كانديد بكاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment