پلاسخارت دواى دیداره‌كه‌ى سیستانى: باسى سیاسه‌تمان نه‌كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جینین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دواى دیدارێكى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق گوتى، "ئه‌مڕۆ باسى سیاسه‌تمان نه‌كرد".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌مى 2022 جینین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ میگیل مۆراتینوس نێرده‌ى تایبه‌تى هاوپه‌یمانى شارستانییه‌ته‌كان " UNAOC " سه‌ردانى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ى عێراقیان كرد. دواى دیداره‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى پلاسخارت گوتى، "ئه‌مڕۆ باسى سیاسه‌ته‌مان نه‌كرد".

پلاسخارت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌گه‌ڵ سیستانى باسى پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كانیان كردووه‌، گوتیشى، "په‌یامى سیستانى په‌یامى پێكه‌وه‌ژیانه‌ بۆ عێراق و ده‌ره‌وه‌ى عێراق، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانیش به‌م ئاراسته‌یه‌ بڕۆن".

عه‌لى سیستانى چه‌ند ساڵێكه‌ رێگه‌ به‌ سیاسه‌تمه‌دارانى عێراق نادات سه‌ردانى بكه‌ن، ته‌نیا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت ماوه‌ ماوه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین