ئەمەریكا رێگە نادات توركیا هێرش بكاتە سەر هەسەدە تورکیە

نوچەنێت

بەرپرسێك لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، "هێزەكانی ئەمەریكا بەردەوام دەبن لە پاڵپشتییەكان بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)."

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی) بڵاویكردەوە بەرپرسێكی ئیدارەی ئەمەریكا رایگەیاند، "هێزەكانی ئەمەریكا لە باكووری سووریا بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی سەربازی و جەنگی بە هێزەكانی سووریای دیموكرات، چەكی پێویستیان پێدەدەن."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو بەرپرسە ئاشكرای كرد، “كۆشكی رێنمایی داوە بۆ پێدانی پاڵپشتی بە هێزەكانی هەسەدە، ئەوەش بۆ بەردەوامیدانە بە سەقامگیریی لە سووریا بۆ روبەڕووبوونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش."

ئەو بەرپرسە گوتیشی، "ئیدارەی بایدن ئەو هەڵەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دووبارە ناكاتەوە دەستبەرداری كورد بێت لە سووریا و عێراق، چونكە رۆڵی سەرەكیان لە كۆتاییهێنان بە تیرۆر لە سووریا هەبوو، بۆیە هاوكاریان پێویست و ستراتیژییە."

سەبارەت بە لێدوانەكانی مەولوود چاوشئۆغلۆ، كە هێرشی توندی كردە سەر واشنتن، ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە،  "توركیا لە سووریا بەچەند قۆناغێك تێپەڕێووە، بەڵام رۆڵی بونیادنەرانەی نەبینی، بەتایبەتی لە ناوچەی ئیدلیب، بەڵكو لەبری ئەوە هاوكاری ئەو گرووپەكانی سووریای دەكرد."

بەگوێرەی قسەكانی ئەو بەرپرسە واشنتن هۆشداری توندی داوەتە توركیا كە هێرشكردنە سەر هەسەدە هێرشكردنە سەر هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ پارێزگاری لە سەقامگیری لەو ناوچەیە.

لەسەرەتای هەفتەی رابردوو توركیا هێرشە ئاسمانییەكانی بۆسەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بەردەوامیش هەڕەشەی هێرشی زەمینی دەكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین