ئۆپۆزسيۆنى توركيا پاڵپشتى ئۆپراسيۆنى سەربازى وڵاتەكەى بۆسەر سووريا و عێراق دەكات تورکیە

نوچەنێت

فائق ئۆزتراك، گوتەبێژى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) كە ئۆپۆزسيۆنى حكومەتى توركيايە رايگەياند، "پارتى گەلى كۆمارى پاڵپشتى هێزى وشكانى دەكات بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسيۆنى سەربازى بۆ سەر خاكى سووريا."

ئەمڕۆ سێشەممە (22/ تشرينى دووەم / 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە گوتەبێژى پارتى گەلى كۆمارى رايگەياند، "ئێمە پاڵپشتى جەنگى سوپاى وڵاتەكەمان لە سووريا و عێراق دژ بە هێزە كوردييەكان دەكەين، چونكە سوپاى توركياى سوپاى ئێمەشە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد جەنگى سوپاى وڵاتەكەمان بە گرووپەكان جەنگێكى ڕەوايە، كەسانێك دەيانەوێت لەپەناى خەباتى سوپاى وڵاتەكەمان دەنگ بەدەست بهێنێت، بەداخەوە بەوەش دەگوترێت سياسەت.

جەهەپە لە ساڵى رابردوو دژ بە درێژكردنەوەى ئۆپراسيۆنە سەربازييەكانى سوپاى توركيا بوو لە سنوورەكانى عێراق و سووريا.

پارتى گەلى كۆمارى گەورەترين پارتى ئۆپۆزسيۆنە لە توركيا بە نەيارێكى سەرسەختى سياسەتە دەرەكى و ناوخۆييەكانى حكومەتى پارتى دادوگەشەپێدان دادەندرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین