سەرۆكى ئەمەريكا پاڵپشتى پێدانى فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا دەكات
لە كۆبوونەوەى لوتكەى (20) وڵاتى پيشەسازى جيهان جۆبايدن، سەرۆكى ئەمەركيا لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان كۆبۆوە، لەو كۆبوونەوە بەڵێنى دا پاڵپشتى لە فڕۆشتنى فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا بكات.

ئەمڕۆ سێشەممە (16/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سەرۆك كۆمارى توركيا لە پەراوێزى لوتكەى كۆمەڵەى (20 G) لەگەڵ جۆ بايدن كۆبوونەوە.

لەو كۆبوونەوە بايدن جەختى لەسەر بەردەوامى پاڵپشتى خۆى بۆ فرۆشتنى فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا كردەوە.

لە بەشێكى ترى ئەو كۆبوونەوە سەرۆكى ئەمەريكا سوپاسى هەوڵەكانى توركياى كرد بۆ بەردەواميدان بە رێككەوتنى رەوانەكانى گەنمى ئۆكراينا و چارەسەركردنى ناكۆكييەكانى پەيوەست بەو رێككەوتنە.

سەبارەت بە رێككەوتنى سێقۆڵى نێوان سويد و فينلەندا لەگەڵ توركياش بايدن بە ئەردۆغانى راگەياند، “توركيا لايەنێكى گرنگە لە وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتە لە هاوپەيمانى ناتۆ."

لەدواى هاتنە سەر دەسەڵاتى جۆ بايدن، ئەمە سێيەم كۆبوونەوەيە لە پەراوێزى لوتكەكان لەگەڵ سەرۆكى توركيا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین