كۆنفڕانسی گۆڕانی كوردسات جارێكی دیكە دواخرا
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/نیسان/2025) باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، لەژێر ڕۆشنایی فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەنگاو بە هەنگاو ئامادەکاریمان بۆ گرێدانی کۆنفرانسی دامەزراندن کردووە".
ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لەسەر ئەو بنەمایە، "دوای چەندین جار دواخستنی کاتی کۆنفرانس، ڕۆژی هەینی (4ی 4ی 2025) فەرمانی ژمارە (ش/ج/خ/895 لە 27ی3ی2025)مان لە ڕێگەی ئۆفیسی سلێمانیەوە پێگەیشت، کە کۆمسیۆن خۆی فەرمانی دەرکرد تا (10ی4) کۆنفرانس ببەستین .ئێمەش لەژێر ڕۆشنایی فەرمانی کۆمسیۆن ئامادەی کاتی دیاریکراو (10ی4ی2025) بوین، ئەمڕۆش جارێکی دیکە ئەنجومەنی کۆمسیاران بە بڕیارێک گۆڕانکاری لە وادەی (10ی4) کردوە و کاتێکی دیکە دادەنرێت، بۆ ئەم هەنگاوەش پابەندی خۆمان بە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان دەردەبڕین و چاوەڕێی کاتی نوێ دەکەین".
جێگەی ئاماژە پێدانە، ڕۆژی شەممە (پێنجی نیسان/2025) بە ئامادەبوونی چیا نەوشیروان مستەفا كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی گردی زەرگەتە بەڕێوەچوو، لە كۆنفرانسەكەدا ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران و باڵی کوردسات کۆنفرانسەکەی بە کۆبوونەوە ناوبرد و ڕەتی کردەوە کۆنفڕانسی بزووتنەوەی گۆڕان بێت.
سەرەتای ناکۆکییەکانی نێو بزووتنەوەی گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە شەش مانگ لەمەوبەر کاتێک لە (28-09-2024)، بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، رێوڕەسمێکیان بۆ رێزلێنان و ماڵئاوایی لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان و دەستبەکاربوونی دانا ئەحمەد مەجید وەکو رێکخەری نوێی بزووتنەوەکە سازکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment