فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ به‌غدایه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران به‌ سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یێندراو گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/ تشرینى دووه‌م/ 2022 چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكرایان كردووه‌، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران به‌ سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یێندراو گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غدا و سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق و محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆبووه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى باس له‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى عێراق كراوه‌. ئه‌و سه‌ردانه‌ى قائانى رۆژێك دواى ئه‌و هێرشانه‌ دێت كه‌ له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئێران رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بووه‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین