بەرپرسانی و رووسیا و ئەمەریكا لە توركیا كۆدەبنەوە تورکیە

نوچەنێت

بەرپرسانی رووسیا و ئەمەریكا لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كۆبوونەوە، فەخرەدین ئاڵتۆن، بەڕیوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، "لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر هەڕەشەكان لە ئاسایشی جیهان كرا."

ئەمڕۆ دووشەممە (14/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە بەرپرسەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، "دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا و رووسیا لە ئەنقەرە كۆبوونەوە، كۆبوونەوەكە بۆ باسكردنی مەترسیسیەكانی سەر ئاسایشی جیهان و لەسەرووی هەموویانەوە مەترسی جەنگی ئەتۆمی."

سەبارەت بە بەشداربووانی ئەو كۆبوونەوە ئاڵتۆن ئاشكرایكرد، هەر یەك لە بیل بینرنز، بەڕێوەبەری هەواڵگری ناوەندی ئەمەركیا سێرگی نارشكین، بەڕیوەبەری هەواڵگری ئەمەریكا بە میوانداری دەزگای هەواڵگری توركیا كۆبوونەوە.

لەلایەكی ترەوە دیمتری بیسكۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند، "ئەو كۆبوونەوە لەسەر داوای ئەمەریكا بووە."

سەبارەت بەو كۆبوونەوە بەرسێك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی رایگەیاند، "كەناڵەكانی پەیوەندی لەگەڵ رووسیا كراوەن، بەتایبەت ئەو بەشەی پەیوەستە بە بەڕێوەبردنی مەترسیەكان، بەدیاریكراویش مەترسی روودانی هێرشی ئەتۆمی و تێكدانی سەقامگیری ستراتیژی."

لە ماوەی رابردوو توركیا نێوەندگیری توركیا ئەمەریكا و رووسیا ژمارەیەك گیراویان ئاڵوگۆڕكرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین