ئەمەریكا مەترسیەكانی سەر حكومەتی نوێی عێراق ئاشكرا دەكات
ئەمڕۆ هەینی (11/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە پەیمانگەی ئەمەریكی لە راپۆرتێكی ئەو پرسە گرنگانەی لە عێراق دیاریكردووە كە جێگەی بایەخی حكومەتی ئەمەریكا، ئەوەش لە كاتێكدایە رۆڵی سوپای ئەمەریكا لە عێراق بەردەوامە و گرەو لەسەر پاشەكشە پێكردنی حەشدی شەعبی و فشارەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەكات.
بەگوێرەی راپۆرتەكە باس لەوە دەكات سوودانی كەسێكە لە گەندەڵی نەگلاوە، لە سەردەمی رژێمی پێشوو لە عێراق بووە، ئەوەش پێچەوانەی زۆربەی ئەو سیاسیانەیە كە لەدوای (2003) هاتنە سەر دەسەڵات، پێشتر لە ئێران و سووریا و ئوردن و وڵاتانی ئەوروپا بوون و پاشان پە پاڵپشتی ئەمەریكا یا ئێران گەڕانەوە عێراق.
لەو راپۆرتە هاتووە، ئەمەریكا بەهۆی لاوازی سوودانی ترسی لەوە هەیە هەندێك سیاسی شیعە و كورد و سوننە و عەلمانی لە عێراق دەست لە كاروبارەكانی حكومەتی عێراق وەربدەن و حكومەتەكە بەرەو ئێران ئاڕاستە بكەن، كە سەرۆك وەزیرانە نەتوانێت رێگری لەو هەوڵانە بكات.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات واشنتن دەیەوێت سوودانی هاوشێوەی كازمی هەوڵی لاوازكردنی حەشدی شەعبی بدات، چونكە ئەو هێزە سەربەخۆییەكی زۆریان هەیە، بەڵام بە دوورخستنەوی بەڕیوەبەری دەزگای هەواڵگری كە بە كەسێكی نزیك لە ئەمەركیا و كازمی دادەندرا، ئەمەریكای نیگەران كرد.
لە یەكەم گفتوگۆی نێوان محەمەد شەیاع سوودانی و ئەنتۆنی بلینكین گفتوگۆیان لەسەر بەردەوامی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق كرد بۆ پێدانی راوێژی سەربازی و پاراستنی بەرژەوەندیییە هاوبەشەكان و سەقامگیری و سەروەری عێراق.
ئەو راپۆرتە رەوتی سەدر بە ئاڵنگەری لەبەردەم حكومەتەكەی سوودانی دەزانێت، بەتایبەت ئەزموونی ساڵی رابردوو دەری دەخات خواستی ئەو رەوتە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی نوێ سنووردارە.
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو محەمەد شەیاع السوودانی لە لایەن لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپێردرا، لە كۆتایی مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق متمانەی بە كابینەكەی بەخشی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment