دۆسیه‌ى پارێزگاكانى عێراق راده‌ستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى كرا، بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌منى پارێزگاكانى عێراق له‌ سوپاى وه‌ربگیرێته‌وه‌ و راده‌ستى هێزه‌كانى ناوخۆ بكرێته‌وه‌.

ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پێنجى تشرینى دووه‌م 2022 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق و فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق ئه‌نجام دراوه‌، بۆ دانانى نه‌خشه‌یه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ى دۆسیه‌ ئه‌منى شاره‌كان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراقیش ئاماده‌ بووه‌، تاوتوێى چۆنیه‌تى گواستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌منى له‌ لایه‌ن سوپاوه‌ بۆ هێزه‌كانى ناوخۆ كراوه‌.

له‌ كاتى شه‌ڕى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، ئه‌ركى پاراستنى و به‌رگرى له‌ شاره‌كان به‌ هێزه‌كانى سوپایش درا، بۆیه‌ ئێستا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى شاره‌كان نه‌مێنێ و وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ دۆسیه‌ى ئه‌منى ناوخۆى شاره‌كان به‌شدار نه‌بێت و به‌ پۆلیس و هێزه‌كانى ترى ناوخۆ بدرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین