ئەنجامە بەراييەكانى هەڵبژاردنى ئيسرائيل ناكۆكى دەخاتە ناو پارتەكان
ئەمڕۆ چوارشەممە (دووى/تشرينى دووەم/2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە بەگوێرەى ئەنجامە بەراييەكانى يەكەم ناوەندى هەڵبژاردن پارتى ليكۆد، بەسەرۆكايەتى بنيامين ناتەنياهۆ سەركەوتنى بەدەست بهێناوە، لە يەكەم لێدوانيش ناتەنياهۆ لە قوددس لە بەردەم لايەنگرانى رايگەياند، "من ئەزموونم هەيە، بەشدارى چەندين هەڵبژاردنم كردووە، بۆيە پێويستە چاوەڕوانى ئەنجامى كۆتايى بكەين، بەڵام رێگەكەمان رێگەيەكى درووستە، ئێمە لەسەركەوتنێكى گەورە نزيك بووينەوە."
لە يەكەم بنكەى هەڵبژاردنە پەرلەمانييەكەى ئيسرائيل پارتەكەى ناتەنياهۆ زۆرينەى بەدەست هێناوە، بەڵام تا ئێستا روون نييە دەتوانێت لەگەڵ هاوپەيمانەكانى حكومەت پێكبهێنێت، ياخود نا.
لە بەرانبەردا يائير لايبيد، رايگەياند، "پێويستە چاوەڕوانى ئەنجامى كۆتايى بكەن، تا دەنگەكان جيا نەكرێنەوە هيچ بڕيارێك روون نابێتەوە، ئێمە ئارام دەگرين، لەكاركردن لە پێناو وڵاتێكى جوو و ديموكراسى و ليبڕاڵى و مۆدێرن بەردەوام دەبين." بەگوێرەى ئەنجامە بەراييەكانيش پارتەكەى لايبيد لە پلەى دووەم دايە، بەڵام چاوەڕوانيش دەكرێت رێژەى دەنگەكان گۆڕانى بەسەردابێت.
دوێنێ هاووڵاتيانى ئيسرائيل روويان لە بنكەكانى دەنگدان كرد بۆ هەڵبژاردنە گشتييەكان، بەوەش بووە پێنجەمين هەڵبژاردن لە ماوەى كەمتر لە چوار ساڵ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment