سەرۆك كۆماری عێراق: بۆردومانەکانی ئێران مایەی قبووڵکردن نیە عێراق ناوچەکە و جیهان
د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆبوەوە و رایگەیاند، ئەم بۆردومانەی ئێران "بارگرژییەکی مەترسیدارە و مایەیی قبوڵکردن نییە و پێشێلکارییە بۆ سەر سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان."

ئەمڕۆ هەینی (30/ئەیلوول/2022) بەگوێرەی بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، د.بەرهەم ساڵح پێشوازیکردوە لە قاسم ئەعرەجی، لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی وڵات و بەتایبەتی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان كراوە لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاندووە، "ئەم بۆردومانەی ئێران پێشهاتێکی مەترسیدارە و مایەیی قبووڵکردن نییە و پێشێلکارییە بۆ سەر سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان".
لەبەشێكی تری قسەكانی بەرهەم ساڵح باسی لەوەکردووە، "بەردەوامبونی تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێگای قبوڵکردن نییە و پێشیلکردنی سەروەری وڵاتە و پێویستە کۆتایی پێ بهینرێت". 
سەرۆک كۆماری عێراق گوتیشی، "گرنگە گفتوگۆ و دیالۆگ و رێککەوتنی لەبارەوە بکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزرێتەوە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش و پارێزگاریکردن لە سەروەری عێراق و سەلامەتی خاک و خەڵکەکەی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین