كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان روو له عێراق ناكه‌ن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/ ئه‌یلوول/2022 لوقمان فه‌یلى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "هیچ فشار و هۆكارێكى رێگر بۆ وه‌به‌رهێنانى كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان له عێراق نییه، به‌ڵام دوو ئاماژه هه‌ن كه كاریگه‌رییان له سه‌ر قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌یه".
باڵیۆزى عێراق له ئه‌ڵمانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه له راگه‌یاندن بۆ بارودۆخى ئه‌منى عێراق دروستكراوه كه ئێستا به‌م شێوه‌یه نییه كه باس ده‌كرێت، گوایه جۆرێك له سه‌قامگیرى هه‌یه، دووه‌میشیان په‌یوه‌ندى به‌و رۆتین و یاسایانه هه‌یه كه له عێراق هه‌ن و هانده‌ر نابن بۆ وه‌به‌رهێنان.
ئه‌ڵمانیا له رووى ئه‌منییه‌وه به‌رده‌وام هاوكارى عێراق ده‌كات و ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به رێكخراوى تیرۆریستى داعشە و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و راوێژكاریشى له عێراق هه‌یه، به‌ڵام له رووى وه‌به‌رهێنانه‌وه كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان به ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌م له عێراق هه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment